"نایاسایی بوون"

شارەوانی و ئاسایش تاسە زیادەڕۆکانی چەمچەماڵیان لابرد

964+

ئەحمەد مستەفا

شارەوانی چەمچەماڵ، جگە لە پۆلیس سوودی لە هێزەکانی ئاسایشیش بینی بۆ ئەوەی هەڵمەتی لابردنی زیادەڕەوی سەر گەڕەکەکان، لە تاسە و بەربەست لاببات.

شارەوانی قەزاکە دەڵێ، ئەوانە هەمووی نایاسایی بوون، وە زۆرینەیان بە کۆنکرێت و بە بەرزییەکی زۆر دروست کراون.

لە راگەیەندراوێکدا کە 964 بینیوویەتی، شارەوانی قەزاکە دەڵێت، هۆبەی زیادەڕۆی شارەوانی بە هاوتیمی ئاسایش و بنکەی پۆلیسی شارەوانی، هەڵسان بە لابردنی چەندین تاسە لە گەڕەکەکان.

ئەو تاسانە، بەشێوەیەکی نایاسایی و زیادە درووستکرابوون و وەک شارەوانی دەڵێ، بوون بەهۆی بێزاری هاوڵاتییان.

شارەوانی قەزاکە لەبارەی بەردەەوامی هەڵمەتەکەیان دەڵێ، هەڵمەتەکە لە پێناو رێکخستن و پاراستنی دیمەنی شەقام و گەڕەکەکانی شار بەردەوامی دەبێت، ئەوە لە کاتێدا زۆرێک لە شەقام و کۆڵانانەی کەلەساڵانی رابردوودا قیر یان کۆنکرێت کراون، پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە.

دیمەنی تاسە لابراوەکان؛