بە زیاتر لە یەک ملیار و 700 ملیۆن دینار

قوتابخانە و بنکەیەکی تەندروستی لە گوندی هەنارە و جمکە دروست دەکرێن

964+

شۆڕش قادری

بە یەک ملیار و 724 ملیۆن و 500 هەزار دینار قوتابخانەیەک و بنکەیەکی تەندروستی لە گوندی هەنارە و جمکەـی سەربە پارێزگای هەولێر دروست دەکرێن.

پڕۆژەکە لەسەر بودجەی سندوقی پەرەپێدانی کۆمەڵایەتی و بە هەماهەنگی پارێزگای هەولێر و وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی فیدڕاڵ جێبەجێ دەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە 18.10.2025 محافزی هەولێر ئومێد خۆشناو بەردی بناغەکەی دانا و وتی، “لە ماوەی رابردوودا، بە گوژمەی 12 ملیۆن دۆلار لە سندوقی پەرەپیدانی کۆمەڵایەتی ــ کە لەسەر بودجدی بانکی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدرێت، ژمارەیەک پرۆژەی گرنگ لە سنووری پارێزگای هەولێر جێبەجێ کراون، كە بەشێكی تەواو بوونە و بەشێكیشیان لەژێر جێبەجێكردندان، هەروەها بە گوژمەی ( 50 ملیار و 750 ملیۆن دینار) پرۆژەی دروستکردنی 11 قوتابخانە و 7 بنکەی تەندروستی دەست بەدروستكردنیان كراوە كە یەكێك لەوانە قوتابخانەی گڕاوە و ئەمڕۆ دەكرێتەوە”.

لە هەولێر قوتابخانەیەکی نوێ کرایەوە

لە هەولێر قوتابخانەیەکی نوێ کرایەوە