سلێمانی
نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به نەشتەرگەریی نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه كرایه‌وه
+964
ده‌شتی عارف
بۆ یه‌كه‌مجار له عێراق و هه‌رێمی كوردستان نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به نه‌شته‌رگه‌ری بۆ نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه له سلێمانی كرایه‌وه و یه‌كه‌م نه‌شته‌رگه‌ریشی تێدا ئه‌نجامدرا، ئیتر نه‌خۆش پێویست ناكات بۆ نه‌شته‌رگه‌ری بچێته نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان.
دكتۆر یاد نه‌قشبه‌ندی، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا ئەمڕۆ هەینی 17.10.2025، به 964ـی وت، له نه‌خۆشخانه‌ی هیوا هه‌موو به‌شێكیان هه‌بوو جگه له به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری به‌ڵام ئێستا بوونه خاوه‌نی نەخۆشخانەی تایبەت بە نەشتەرگەری، كه ئه‌وه یه‌كه‌مجاره له هه‌موو عێراق و كوردستان بكرێته‌وه.
باسی له‌وه‌ش كرد، تێچووی دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌كه له‌لایه‌ن خێرخوازێک به‌ناوی جه‌مال حاجی عه‌لی و سندوقی شێرپه‌نجه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی هیواوه بووه و له چوار هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری و 8 هۆڵی چاودێری پێکهاتووە، له‌گه‌ڵ 25 ژوور، كه دوای نه‌شته‌رگه‌ری نه‌خۆش لێی ده‌مێنێته‌وه.
نه‌خۆشخانه نوێیەكه به‌ناوی نه‌خۆشخانه‌ی جه‌مالی حاجی عه‌لی ده‌بێت و هه‌ر له ته‌نیشت نه‌خۆشخانه‌ی هیوایه و هه‌موو پێداویستییه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری تێدایه و هه‌ر دوێنێش یه‌كه‌م نه‌شته‌رگه‌ری تێدا ئه‌نجامدرا.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا