نرخه‌كه‌شی به‌رزبووه‌ته‌وه
ده‌نگۆی دابه‌شكردنی نه‌وت بازاڕی نەوتفرۆشانی كزكردووه
+964
ده‌شتی عارف
رۆژ به رۆژ كه‌شه‌كه‌ی سارد ده‌بێت و هاوڵاتیان بۆ خۆگەرمکردنەوە روویان له ئامێره گه‌رمكه‌ره‌وه‌كان و کڕینی نەوتیش کردووە، به‌ڵام ده‌نگۆی دابه‌شكردنی نه‌وتی حکومی بازاڕی نه‌وتفرۆشانی كزكردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش نرخه‌كه‌ی به به‌راورد به مانگێک پێش ئێستا، 30 بۆ 40 هه‌زار دینار به‌رزبووه‌ته‌وه.
سه‌رباز كه‌ریم، وته‌بێژی مه‌یدانی سووته‌مه‌نیفرۆشانی هه‌ولێر، بۆ 964 وتی، ئێستا له هه‌ولێر دوو جۆری نه‌وت هه‌ن، دەزانین بەرهەمی کار و لانازن، نرخی هه‌ر به‌رمیلێكی 220 لیتریش 165 هه‌زار دیناره، به‌هۆی ده‌نگۆی دابه‌شكردنی نه‌وتی حكومیش ئێستا بازاڕی نه‌وتفرۆشتن وه‌ستاوه، لەگەڵ ئەوەشدا بەشێکی هاوڵاتییان هەرزوو نه‌وتیان کڕیوە و هه‌ڵیانگرتووە.
عه‌لی فوئاد، فرۆشیاری نه‌وت له سلێمانی، بۆ 964 قسه‌ی كرد و وتی، دوو جۆر نه‌وت له سلێمانی ده‌فرۆشرێت، نه‌وتی بێجی نرخی به‌رمیلێكی 220 لیتر بە 175 هه‌زاره و نه‌وتی خه‌راجیانیش به 170 هه‌زار دیناره، به‌ڵام بازاڕی نه‌وتفرۆشتن ئێستا وه‌ستاوه، چونكه بڕیاره دوو رۆژی تر نه‌وت له‌ناو سه‌نته‌ری سلێمانی دابه‌ش بكرێت.
مانگێک به‌ر له ئێستا نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له نێوان 135 بۆ 145 هه‌زار دینار بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ نرخی هه‌ر به‌رمیلێک له نێوان 165 بۆ 175 هه‌زار دیناره، واتا 30 بۆ 40 هه‌زار دینار نرخه‌كه‌ی به‌رزبووه‌ته‌وه.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا