هەولێر

ئەم هەینییەش عەلوە و سناعە خاوێنكرانەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

تیمەكانی ژینگەپارێزی ئەم هەینییشە لە دوو هەڵمەتی فراواندا ناوچەی پیشەسازی باکوور و گومرکی سەوزە و میوەی هەولێر پاککرانەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی ئەمڕۆ هەینی 17.10.2025 رایگەیاند، بە مەبەستی پاکڕاگرتنی ژینگەی عەلوەی هەولێر، کە ناسراوە بە گومرگی سەوزە و میوە بە سەرپەرشتی لیژنەکانیان لە هەڵمەتێکی فراواندا دەستیان كرد بە شوشتن و خاوێنکردنەوەی تەواوی کۆڵان و شۆستە و شەقامەکانی ناوچەک.

بەڕێوەبەرایەتییەكە ئەوەشی راگەیاندووە، هەڵمەتەكانیان هەموو شەوانی پێنجشەممە تا درەنگانی شەو ئەنجام دەدرێت و رۆژانی هەینییش بەردەوام دەبێت.

هەروەك خۆیان باسیان كردووە، هەر ئەمڕۆ هەینی بە هۆی چۆڵبوونی شەقامەکان و داخستنی دوکانەکان، ناوچەی پیشەسازیی باکوور بەهێزی مرۆیی ژینگەپاریزەكان بەشێکی زۆری پاککرایەوە.

هەموو شەوانی پێنجشەممە و رۆژانی هەینی تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی عەلوەی هەولێر و هەردوو ناوچەی پیشەسازیی باكوور و باشووریش پاكدەكەنەوە، بەڵام بۆ هەفتەی دواتر هەروەك خۆی لێدێتەوە و ئیتر ئەو وەزعە بەردەوامە.

شارەوانیی هەولێر دوو هەڵمەتی فراوانی پاککردنەوەی ئەنج...

شارەوانیی هەولێر دوو هەڵمەتی فراوانی پاککردنەوەی ئەنجامدا