شایەنی رێز و تەقدیرن

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی بێهۆشکارانە؛ مێژووەکەی بۆ 179 ساڵ پێش دەگەڕێتەوە

964+

شۆڕش قادری

رۆژی 16ـی تشرینی یەكەم بە رۆژی جیهانی بێهۆشكاران دانراوە، بۆ رێزلێنان لە رۆڵی گرنگی پزیشكانی بێهۆشكاریی و كارمەندانی بێهشۆشكاریی لەكەرتی تەندروستی، كە توێژێكی گرنگن بۆ خزمەتكردنی كۆمەڵگا و ئەركی سەرشانیان دڵسۆزانە جێبەجێ‌ دەكەن لەناو هۆڵەكانی نەشتەرگەری.

مێژووی رۆژی جیهانی بێهۆشكاران دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1846، كاتێك یەكەم نەشتەرگەری سەركەووتوو ئەنجامدرا لە  رێگەی بێهۆشكاریی لە ئەمریكا، ئەم رۆژە وەك هەلێكی گرنگ وایە بۆ بڵاوكردنەوەی هۆشیاری لەبارەی گرنگی بێهۆشكاریی لە پرۆسەی نەشتەرگەری و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی و رێزگرتن لەو بەرەوپێشچوون و داهێنانەی کە لە بواری بێهۆشكاریی ئەنجام دراوە.

ڕۆژی جیهانی بێهۆشكاران دیاریكراوە بۆ رێزگرتن لە دكتۆر ویلیام تۆمس گرین مۆرتۆن كە بۆ یەكەمجار لە رۆژی 16ـی تشرینی یەكەمی ساڵی 1846 گازی ئیسەری بەكارهێنا وەك ئامرازێكی بێهۆشكاریی لە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەك و پڕۆسەكە بەسەركەوتوویی لە نەخۆشخانەی ماساچوستس لە شاری بۆستن ئەنجامدرا و ئەوە بووە سەرەتایەك بۆ دروستبوونی بێهۆشكاریی لەكاتی نەشتەرگەری.

ئەم زانیاریانە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە بڵاویکردووەتەوە.

یەکەمجارە نەشتەرگەری لابردنی گورچیلە لە هەڵەبجە ئەنجا...

یەکەمجارە نەشتەرگەری لابردنی گورچیلە لە هەڵەبجە ئەنجامبدرێ

نەشتەرگەرییەکی شەش کاتژمێری لە سلێمانی بۆ کەسێك كرا و ...

نەشتەرگەرییەکی شەش کاتژمێری لە سلێمانی بۆ کەسێك كرا و لە مردن رزگار کرا