15 ملیار و نیوه
وه‌جبه‌ى دووه‌مى پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران گه‌یشت و ئه‌مڕۆ ده‌ست به دابه‌شكردنى ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازه هه‌رێم رایگه‌یاند، وه‌جبه‌ی دووه‌مى پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران كه‌یشتووه و ئه‌مڕۆ ده‌ست به دابه‌شكردنى ده‌كرێت.
پاره‌كه له بەغداوه وەک شایستەی دارایی جوتیارانی هەرێمی کوردستان ناردراوه و بڕى یه‌ك ملایر و 500 ملیۆن دیناره.
وەزارەتی بازرگانی هەرێم ده‌ڵێت، له‌و بڕه پاره‌یه‌ى گه‌یشتوه، شەش ملیار دینار بۆ جوتیارانی سلێمانی، پێنج ملیار دینار بۆ هەولێر و چوار ملیار و 500 ملیۆن دیناریش بۆ دهۆک.
لەمڕۆوە لە هەولێر دەست بە دابەشکردنی پارەکە دەکرێت و هەفتەی داهاتووش لە سلێمانی و دهۆک دەست پێدەکات.
وەزارەتی بازرگانی ئه‌وشه‌ی باسكردووه، كه پاره‌كه بەپێی رۆژی رادەستکردنی گەنمەکانیان بۆ ئەو جوتیارانەی لە یەک تۆن تاوه‌كو 50 تۆنیان لێوەرگیراوە شایستەکان وەردەگرن، پاشان ئەوانەی بڕی زیاتریان رادەست کردووە وەریدەگرن.