لە گوندى سازانى هەڵەبجە

ژمارەیەکى زۆر مین و تەقەمەنى لەناوبران

964+

وریا فەتاح

دەزگاى کاروبارى مین بڵاوى کردەوە، تیمی تەقاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی، بە ئامادەبوونی دڵنیایی جۆریی دەرەکیی، لە گوندی سازان هەستان بە لەناوبردنی چەندین مین و پاشماوەی جەنگیی.

وەک ئەوەى باسکراوە مین و پاشماوەکان کە دوێنێ چوارشەممە تەقێندراونەتەوە، بەم شێوەیە بوون:

سی و نۆ مین لە جۆری “V69”

یەک مین لە جۆری “VS50”

یەک گولـلە تۆپی “130 ملم”

یەک گولـلە تۆپی “122 ملم”

یەک گولـلە تۆپی “105 ملم”

10 گولـلە هاوەنی “60 ملم”

یەک گولـلەی “23 ملم”

دوو گولە ئاڕ پی جی

دوو نارنجۆکی دەستیی

سێ فیوزی پی دی

ساڵی پار 8 هاوڵاتى لە سنور سلێمانى بەهۆى تەقینەوەى مینە...

ساڵی پار 8 هاوڵاتى لە سنور سلێمانى بەهۆى تەقینەوەى مینەوە گیانیان لەدەستداوە