دیمەنێکی رێگای گەلی عەلی بەگ بۆ بێخاڵ - وێنە: ئەرشیفی هاتوچۆی سۆران
هێڵکاری رێگاکە دەکرێ
دەروازەی سۆران لە زارگەلییەوە دادەخرێ و بچنە رێگەی بەدیل
964+
ئەحمەد مستەفا
بۆ ماوەی حەوت کاتژمێر و لە 7:00ی بەیانی بۆ 2:00ی پاشنیوەڕۆی سبەی پێنجشەممە، هاتوچۆی سۆران بە هۆکاری هێلکاریکردنی رێگاکە، دەروازەی ئیدارەی سەربەخۆیی سۆران تا بازگەی بێخاڵ دادەخات.
ئاگادارییەکە بۆ ئەوەیە لەو ماوەیەدا، شۆفێران ئاگاداربن و رێگەی بەدیلی رواند بۆ بێخاڵ بەکاربهێنن.
هاتوچۆی سۆران، ئەمڕۆ چوارشەممە 15.10.2025 لە راگەیەندراوەکەدا دەڵێ، لەو ماوەیەدا شۆفێران دەتوانن رێگای رواندز بۆ بێخاڵ بەکار بهێنن، داوا لە شوفێران دەکەین هاوکاری تیمەکانی ئەندازەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران بکەن و پابەندی رێنماییەکان بن.
ئاگاداری
ئاگاداری شوفێران دەکەین، رۆژی پێنج شەممە 2025/10/16 لەکاتژمێر (7)ی بەیانی تا کاتژمێر (2)ی دوای نیوەرۆ ڕێگای گەلیی عەلی بەگ لە زارگەلیی باڵەکیان واتە دەروازەی ئیدارەی سەربەخۆیی سۆران تا بازگەی بێخاڵ ڕێگا دادەخرێت، بە هۆکاری هێلکاری کردنی ڕێگاکە، شوفێران لەو ماوەیەدا دەتوانن ڕێگای رواندز -بێخاڵ بەکار بهێنن، داوا لە شوفێران دەکەین هاوکاری تیمەکانی ئەندازەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران بکەن و پابەندی ڕێنماییەکان بن.
#راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران