قەرارە لە ساڵ و نیوێکدا تەواو ببێ

کارکردن لە دووسایدەکەی کەلار – ساڵح ئاغا دەستیپێکرد

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

کارکردن لە دووسایدکردنی رێگای کەلار – ساڵح ئاغا دەستیپێکردووە، ئیشەکە لەلایەن سێ کۆمپانیاوە دەکرێت و قەرارە لە ساڵ و نیوێکدا تەواو بکرێت.

عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری رێگاوبانی گەرمیان بە 964ـی وت، “کارەکانی دووسایدکردنی رێگای ساڵح ئاغا دەستیپێکردووە، لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان و وەبەرھێنانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بڕی 10 ملیار و 250 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە”.

“بە سێ بەش پڕۆژەکە تەواو دەکرێت، کارکردن لە دوو بەشی رێگاکە دەستیپێکردووە، درێژی رێگاکە سێ کیلۆمەتر و 600 مەترە، پانی ھەر سایدێکی ھەشت مەتر و نیوە، لە بازگەی گردەگۆزینەوە دەستپێدەکات تا چوارڕیانی ساڵح ئاغا”، عەدنان خەلیل وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە تەواوکردنی ئەو رێگایە کارئاسانییەکی زۆر بۆ شۆفێران دەکرێت، چونکە رێگایەکی ستراتیژییە و کەلار دەبەستێتەوە بە مەرزی پەروێزخان و ناوچەکانی خوارووی عێراق.

عەدنان خەلیل وتیشی، ھۆکاری ئەوەی کە دراوە بە سێ کۆمپانیای جیاواز، دوو بودجەی جیاوازی ھەیە و بۆئەوەی کارەکانی خێراتر بێت و زوتر رێگاکە تەواو بکرێت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

لە جێگایەک هەردوو سایدی رێگای دەربەندیخان - کەلار داخر...

لە جێگایەک هەردوو سایدی رێگای دەربەندیخان - کەلار داخراوە 

بەشێک لە رێگای کەلار بۆ باوەنوور بوو بەیەک ساید

بەشێک لە رێگای کەلار بۆ باوەنوور بوو بەیەک ساید