بڕیارى وه‌زاره‌تى شاره‌وانییه
زۆربه‌ى سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانى ئیداره‌ى راپه‌ڕین گۆڕدران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى شاره‌وانى هه‌رێم به نووسراوى فه‌رمى زۆربه‌ى سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانى ئیداره‌ى راپه‌ڕینى له پۆسته‌كانیان به‌خشی و سه‌رۆكى نوێی بۆ دانان.
به‌پێی چه‌ند نووسراوێك كه ده‌ست 964 كه‌تووه و بڕیار له وه‌زاره‌تى شاره‌وانى ده‌رچووه و وه‌زیریش واژۆى له‌سه‌ر كردوون، هه‌ریه‌ك له سەرۆک شارەوانیەکانی قەڵادزێ، ژاراوە، چوارقوڕنە و سەرکەپکان لە پۆستەکانیان به‌خشران و بە کەسانی تر شوێنەکانیان پڕکرایەوە.
ئارام محه‌مه‌د سەرۆکی شارەوانی قەڵادزێ له شوێنه‌كه‌یدا ئەندازیار بەختیار ئه‌حمه‌د کرایە سەرۆکی شارەوانی، رێزان خدر لە سەرۆکی شارەوانی ژاراوە به‌خشرا و ئیسماعیل عوسمان ئەندازیاری جیۆلۆجی خرایە شوێنی، سوارە فەتاح سەرۆکی شارەوانی حاجیاوا له شوێنه‌كه‌یدا رەمزی خالید داندراوه و مەولود ئەحمه‌د سەرۆکی شارەوانی سەرکەپکان به‌خشرا و سیروان محه‌مه‌د خرایە شوێنی.