سەرۆكی زانكۆ خۆی قسە دەكات

زانكۆی سەڵاحەدین روونكردنەوە لە بارەی وەرگرتنی قوتابیان دەدات

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

زانكۆی سەڵاحەددین لە هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆكی زانكۆ لە بارەی كۆمەڵێك بابەتی پەیوەست بە دەرچووانی پۆلی 12، ئەوانەی لە زانكۆكە وەرگیراون، روونكردنەوەی پێویست دەدات.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین سامان عەبدوڵا، بە 964ی راگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 15.10.2025 سەرۆكی زانكۆ د.كامەران یونس لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە بارەی چەند بابەتێك روونكردنەوە دەدات، لەوانە زانکۆكە چەند دەرچووی پۆلی 12ی وەرگرتووە، ئایا ئەو کۆلیژ و بەشانەی تازە کراونەتەوە داواکاری هەبووە، ئایا هیچ بەشێک بەهۆی ئەوەی دەرچووی پۆلی 12 داواکاری نەبووە دادەخرێت.

وتیشی، بابەتەكان زۆرن بۆ روونكردنەوە و باسكردن، لەوانە ئایا بە تەنازول چەند قوتابی وەردەگرن و رێژەی چەند بە پاراڵێل ناویان هاتووەتەوە و شتی دیكەی تایبەت بە وەرزی نوێی خوێندن لە زانكۆی سەڵاحەدیندا.

بە قسەی سامان عەبدوڵا، كۆنگرەكە كاتژمێر 10:30 لە سەرۆكایەتی زانكۆ بەڕێوەدەچێت.

ئەنجامی زانکۆلاین راگەیەنرا

ئەنجامی زانکۆلاین راگەیەنرا