ریال مەدرید فۆتۆ: REUTERS
ریال مه‌درید خیانه‌تی لێكرا
ئەرسەلان عەبدوڵڵا
له یانه‌ی ریال مه‌درید داڤید ئالابا ده‌نگی به لیۆنێل مێسی داوه له پێشبڕكێی خه‌ڵاتی زه بێست، ئه‌مه‌ش یانه‌كه‌ی تووڕه كردووه.
میدیاكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كرد، له یانه‌ی ریال مه‌درید هه‌ست به خیانه‌ت ده‌كرێت و بێزارییه‌كی زۆر هه‌یه، چونكه ده‌ركه‌وتووه داڤید ئالابای یاریزانی تیپه‌كه و كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی نه‌مسا، له ده‌نگدانی خه‌ڵاتی زه بێستدا، ده‌نگی به لیۆنێل مێسی داوه و ده‌نگی دووه‌می به كه‌ریم بنزێما داوه، بۆیه یاریزانانی ریال له ئالابا تووڕه‌ن.
یانه‌ی ریال مه‌درید بایكۆتی خه‌ڵاته‌كانی زه بێستی كرد، كه شه‌وی رابردوو له پاریس به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌مه‌ش وه‌ك كاردانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ڤینیسیۆس جۆنیۆر له پێكهاته‌ی باشترین یازده یاریزانه‌كه ده‌ستنیشان نه‌كرابوو.
هه‌رچه‌نده كارلۆ ئانچیلۆنیی راهێنه‌ری یانه‌ی شاهانه ركابه‌ر بوو بۆ خه‌ڵاتی باشترین راهێنه‌ر، هه‌روه‌ها سێ یاریزانی یانه‌كه “بنزێما، مۆدریچ و كۆرتوا” له پێكهاته‌ی باشترینه‌كان بوون، به‌ڵام یانه‌ی ریال مه‌درید له ئاهه‌نگه‌كه‌دا به‌شدارنه‌بوون.