٪10ـى ماوه
شه‌ڵته‌ره‌كه‌ى سه‌گى بێلانه له دهۆك به‌ره‌و ته‌واوبوون ده‌چێت
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له دهۆك ماوه‌یه‌كه خه‌ریكی دروستكردنى شه‌ڵته‌رێكن بۆ كۆكردنه‌وه‌ى سه‌گى بێلانه، قایمقامیه‌تى دهۆكیش ده‌ڵێت زۆربه‌ى كاره‌كانى ته‌واوكراوه و ته‌نیا 10%ـى ماوه.
پڕۆژەکە، له‌سه‌ر رووبه‌رێكى فراوانى زه‌وى دروستكراوه، چوارده‌ورى به سیم به‌ندكراوه و له‌ناوه‌وه‌شیدا چه‌ند ژوورێكی تایبه‌ت به ئیداره‌ى شه‌ڵته‌ره‌كه و چه‌ندین ژوورى بچو‌وكیش بۆ حه‌واندنه‌وه‌ى سه‌گى بێلانه دروستكراون.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، بریندار حەیدەر قائیمقامى قەزاى ناوه‌ندى دهۆک سەردانى پڕوژه‌كه‌ى كرد له‌گەڵ ستافى کار گه‌ڕانێكیان به‌ناو پڕۆژه‌كه‌دا كرد كه له قۆناغی كۆتاییدایه.
قایمقامییه‌ت بڵاویكردووه‌ته‌وه كه پڕۆژه‌كه به‌م زووانه ته‌واو ده‌كرێت، چونكه 90%ـى كاره‌كانى ته‌واو كراوه و به‌ته‌واوبوونیشی هه‌رچی سه‌گى بێلانه‌ى سنوورى پارێزگاكه‌یان هه‌یه له‌و شه‌ڵته‌ره‌دا كۆیانده‌كه‌نه‌وه.