له‌ناویاندا توركیا و ئێران هه‌ن

عێراق هاوردەكردنی بەرهەمەکانی پەلەوەری لە 39 وڵاتەوە قەدەغە دەكات

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى عێراق، هاورده‌كردنى په‌له‌وه‌رى له‌ 39 وڵات راگرت و رێگا نادات به‌رهه‌مه‌كانیان بهێندرێنه‌ ناو وڵاته‌كه‌یه‌وه‌، هۆكاره‌كه‌شی مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ى ئەنفلۆنزای باڵندەیە.

د.مەهدی زەمد قەیسی راوێژكاری وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بڕیارەكە رێگریكردن لە هاوردەكردنی پەلەوەری بەستوو و زیندوو و بەرهەمەكانی دەگرێتەوە، لەگەڵ پەلەوەری ماڵ و باڵندەی جوانی و هێلكە دەگرێتەوە، لەگەڵ هەر بەرهەمێكی دیكە كە لە كێڵگە پەلەوەریەكانه‌وه‌ بێت.

وتیشی “له‌ناو ئه‌و 39 وڵاته‌ى قه‌ده‌غه‌مان كردوون توركیا، میسر، ئێران، ئیتاڵیا، سوید و بەریتانیاى له‌گه‌ڵدایه‌”.

بڕیارەكەى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ، پشتی بە راپۆرتی هەفتانەی رێكخراوی تەندروستی ئاژەڵانی جیهان بەستووە، كە بەشێوەی خولی لەلایەن فەرمانگەی ڤێتێرنەری سەر بە وەزارەتی كشتوكاڵ هەماهەنگی لەگەڵ كراوە و رۆڵی هەیە لە پاراستنی تەندروستی بەكارهێنەران و سامانی نیشتمانی لە ئەنفلۆنزای باڵندە كە تائێستاش مەترسییە لەسەر تەندروستی گشتیی.

به‌رپرسه‌كه‌ى وه‌زاره‌ت، بە پێویستی دەزانێت پشتیوانی پرۆژەكانی كێڵگە پەلەوەرییە ناوخۆییەكان بكرێت و بپارێزرێن، لەبەر ئەو گرنگییە ئابوری و تەندروستییەی هەیانە، چونكە بەرهەمی خۆماڵی زیاتر پارێزراوە و هەلی كاریش بۆ چینێكی بەرفراوان دابین دەكات.

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان: ساڵانە 250 تۆن مریشکمان بۆ ...

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان: ساڵانە 250 تۆن مریشکمان بۆ ساغنابێتەوە

 خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان هاواریان لێهەڵساوە

 خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان هاواریان لێهەڵساوە

"کێڵگە پەلەوەرییەکان رێگە نەدەن شاندی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق سەردانتان بکەن"