جیاواز قورئان ئەدا دەکەن

سێ برای دەنگخۆش بوون بە ترێند لای خەڵکی


عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

ماوەی دوو رۆژە خوێندنی قورئان لەلایەن منداڵێکەوە سۆشیاڵ میدیای داگیرکردووە و دەنگدانەوەی باشی هەبووە، بەڵام کەچووینە لای منداڵەکان چیرۆکەکە بە شێوەیەکی تر بوو، ئەوان سێ بران و یەک لە یەک دەنگ خۆشترن.

مورتەزا، محەمەد و ئیبراهیم، کە هەرسێکیان خەڵکی موسڵن و لە هەولێر نیشتەجێن، ئێستا لە گەڕەکی سەیداوە کار بە عارەبانەیەکن دەکەن تا بژێوی ژیانیان پەیدان بکەن.

مورتەزا سەڵاح برا گەورەکەیانە و تەمەنی 15 ساڵان ئەو بە 964ی وت، ئێمە رۆژانە لە ماڵەوە قورئان دەخوێنین، ئەوەش بە هاوکاری باوکمان و رۆژانەش کار و کەسابەتی خۆمان دەکەین، بەڵام لە ماڵی ئێمە مونافەسە هەیە و هەمووان قورئان دەخوێنن.

کاتێک پەیامنێری 964 چاوپێکەوتنیان دەکەن، هەریەکیێکیان بەودی دیکەیان دەڵێ دەنگی خۆشە، نازانرێ شەرم دەکەن، یان هاوپشتی یەکتر تا زیاتر هانی یەک بدەن بۆ ئەو دەنگ و ئەدایەی لە قورئان خوێندن پەیڕەویان کردووە و باوکیان هاندەری سەرەکییان بووە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا