ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار واده‌ڵێت؛

زۆربه‌ى ئه‌و گه‌شتیاره‌ بیانیانه‌ى روو له‌ كوردستان ده‌كه‌ن لە وڵاتانی کەنداوەوە دێن

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم ئاشكراى ده‌كات، لە ماوەی پێنج ساڵى رابردوودا 80 پڕۆژەی گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان جێبه‌جێكراون و ئه‌و گوژمەیه‌ى بۆیان ته‌رخانكراوه‌ زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار بووه‌.

ئه‌و زانیارییه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ل جه‌لال سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم لە کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامەوانیدا، ئاشكراى كرد ، زۆرینه‌ى ئه‌و گه‌شتیاره‌ بیانیانه‌ى روو له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن لە وڵاتانی کەنداوەوە دێن.

سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار، باسی له‌وه‌شكرد، كه‌ ئامانجمان ئەوەیە تا ساڵی 2030 ژمارەی گەشتیاران بگەیەنینە نزیکەی 20 ملیۆن گەشتیار و کوردستان بکەنە دەروازەیەکی گەشتیاریی گرنگی عەرەبی و جیهانی.

به‌قسه‌ى سه‌رۆكى ده‌سته‌، گەشەی کەرتی گەشتوگوزار بووەتە هۆی رەخساندنی زیاتر لە 20 هەزار هەلیکار، کە 80%ی ئەو هەلیکارانە بۆ گەنجان و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بووە  و “له‌ماوه‌ى پێنج ساڵیشدا 80 پڕۆژه‌ى جۆراوجۆرى گه‌شتیارى به‌ گوژمەی 7 ملیار و 555 ملیۆن و 305 هەزار دۆلار، جێبه‌جێكراون.

رێنمایی نوێشیان بۆ هەمەجۆرکردنی چالاکییە گەشتیارییەکان دەركردووە و لە داهاتوویەکی نزیکدا دەرفەتی نوێی وەبەرهێنان بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و بیانی رادەگەیەندرێت، ده‌شڵێت “سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانمان راسپاردووە کە هەر یەکەیان پێنج پڕۆژەی وەبەرهێنان بەپێی سروشتی ناوچەکەیان ئامادە بکەن بۆ ئەوەی لە ساڵانی داهاتوودا جێبەجێ بکرێن.”

ئامادەکاری دەکرێت بۆ دروستکردنی پڕۆژەی گەشتیاری لە سە...

ئامادەکاری دەکرێت بۆ دروستکردنی پڕۆژەی گەشتیاری لە سەرچنار

رێگە نەدرا بەردەم قەڵای

رێگە نەدرا بەردەم قەڵای "پاشا کۆرە" بکرێت بە پڕۆژەی گەشتیاری

گەشتوگوزاری هەڵەبجە ژمارەیەک پڕۆژەی گەشتیاری پێشنیار ...

گەشتوگوزاری هەڵەبجە ژمارەیەک پڕۆژەی گەشتیاری پێشنیار دەکات