سێ رۆژە گیانی لەدەستداوە
لە یەکێک لە ھۆتێلەکانی کەلار تەرمی پیاوێک دۆزراوەتەوە
+964
میلاد جەلال – گەرمیان
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، تەرمی پیاوێک لە ھۆتێلێکی ناو بازاڕی کەلار دۆزراوەتەوە ، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی شەھید ھەژار دەڵێت، سێ رۆژە گیانی لەدەستداوە.
رەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار بە 964ـی وت، ئەم بەیانیە ئاگادارکراینەوە تەرمی پیاوێک لە یەکێک لە ھۆتێلەکانی کەلار دۆزراوەتەوە ئەویش بۆنی کردبوو بۆیە پێیان زانیبوو.
“ھاوڵاتیەکە ماوەی سێ رۆژە گیانی لەدەستداوە، پێیان نەزانیوە ئەم بەیانیە لە ژورەکەی خۆی تەرمەکەی بۆنی کردبوو ئەوکات پێیان زانیوە”،رەفیق قادر وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ھوکاری مردنەکەی جارێ دیار نییە، تەرمەکەی لە پزیشکی دادی کەلارە، پیاوەکە تەمەنی 84 ساڵە و خەڵکی شارەبانە.
رەحیم جەمال بەڕێوەبەری پزیشکی دادی کەلار بەوەکالەت بە 964ـی وت، لەبەر ئەوەی تەرمەکە بە تەواوەتی تێکچووە و ئاو و خوێنی تێدا نەماوە نەیان توانیوە پشکینی تەواوی بۆ بکەن، بەڵام ئاسەواری هیج لێدان و ئەشکەنجەیەک بە جەستیەوە نەبووە و پێدەچێت بە جەڵتەی دڵ گیانی لەدەست دابێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی