لە کۆنگرەی جیهانی ئەبوزەبی بڕیاردرا
هەرێم بوو بە ئەندام لە یەکێتی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سروشت
964+
توانا نەقی
هەرێمی کوردستان سروشتێکی جوان و دڵڕفێن و هەمەڕەنگی هەیە هەر لە ئاو تا دەگاتە چیاکە بڵندەکان و کوێستانە دەڵگیرەکانی ئەمانەش وای کردووە بۆ یەکەمجار ببێت بە ئەندام لە یەکێتی نێودەوڵەتی بۆپارستنی سروشت.
ئەمڕۆ سێشەممە 14.10.2025 حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، لە کۆنگرەی جیهانی یەکێتی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سروشت لە ئەبوزەبی ئیمارات ئەو بڕیارەدراوە و کە وڵاتان و زانا و بەرپرسانی ژینگە لە جیهاندا تیایدا بەشداربوون.
دکتۆر هانی ئەلشاعر بەڕێوەبەری رۆژئاوای ئاسیا لە یەکێتی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سروشت دەڵێت، خۆشحاڵبوون بەو بڕیارە و بەخێرهاتنی حکومەتی هەرێم دەکەن بۆ ناو خێزانەکەیان، ئەمە گرنگە بۆ بەهێزکردنی هەوڵەکانی پاراستنی سروشت لە کوردستان.
ئاماژەی بەوەکردووەم دەوڵەمەندی هەرێم لە رووی سروشتەوە کارئاسانی باش بۆ ئەوانیش دەکات بۆ ئەوەی هاوبەشی باش بن کارێش دەکەن بۆ پاراستنی فرەچەنشنی زیندەوەر و گۆڕانی کەشوهەوا.
لە کۆنگرە جیهانیەکەدا بەیان سامی عەبدولرەحمان نوێنەرایەتی هەرێم دەکات و دەڵێت، پابەندن بە پاراستنی شاخ و رووبار و دارستانەکان بۆ نەوەکانی داهاتوو، بەشداریش دەبن لە هەوڵە جیهانییەکان بۆ بەرنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا.
حکومەتی هەرێم بە پرسیارێک کە بۆچی گرنگە؟ وەڵامی گرنگی ئەم بوون بە ئەندامەی داوەتەوە لە چوار خاڵدا کە پێکهاتوون لە:
– بەهێزکردنی یاسا و سیاسەتی پەیوەندیدار بە ژینگە کە هاوتەریب بێت لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان.
– هەماهەنگیکردن لەگەڵ شارەزایانی جیهانی لەسەر پارساتنی فرەچەشنی زیندەوەران، بەڕێوەبردنی ئاو و خاک و بە دارستانکردنەوە.
– دەستگەیشتن بە دەرفەتی تواناسازیی و پاڵپشتی بۆ پرۆژەی پاراستنی سروشت و خۆڕگری بەرامبەر گۆڕانکاری کەشوهەوا.
– پەرەپێدانی گەشتوگوزاری ژینگەدۆستانە و وەبەرهێنانی سەوز، ئەمش وەک بەشێک لە ستراتیژیەتیەکی فراوان بۆ گەشەسەندن.
رێکخراوی یەكێتی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سروشت لە ساڵی 1948 دامەزراوە و گەورەترین و فراوانترین تۆڕی ژینگەییە، زانیاری و رێنامیی و هاوبەشی دابین دەکات بۆ یارمەتیدانی کۆمەڵگاکان لە پارساتنی سروشت.