رێگەی جێگرەوە چییە؟

دوو شەقامی دەربەندیخان بۆ بارھەڵگرەکان بەربەستکران

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

بۆ رێگریکردن لە تێپەڕبوونی بارهەڵگرەکان لە هەردوو شەقامی سەرەکیی ناوبازاڕ و شەقامی سی مەتری یەکەم، بەربەستی ئاسنین لە سەرەتای شەقامەکان دانرا، دەبێت شەقامی سی مەتری دووەم وەک جێگرەوە بەکاربێنن.

سلێمان محەمەد، قایمقامی قەزای دەربەندیخان بە 964ى وت، “پێشتریش رۆیشتنی بارھەڵگر بەو دوو شەقامە ھەر قەدەغە بووە، بەڵام لە دوای کاتژمێر 12ی شەو کارمەندی ھاتوچۆ لەسەرشەقام نامێنێت و ئەوانیش بە فرسەتی دەزانن و بەو شەقامانە دەڕۆن و دارەکانی شەقامەکە دەشکێننەوە”.

“بەربەستەکان کە دروستکراون بەرزیان چوار مەتر و 10 سانتیمەترە، بەڵام ئەوە بەرزە و لەگەڵ ھاتوچۆی شارەکە تابلۆیەک لە بەربەستەکان شۆڕدەکەینەوە، بۆ ئەوەی بارھەڵگر نەتوانێت پێیدا تێپەڕێت”، سلێمان محەمەد وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، بارھەڵگرەکان دەبێت شەقامی سی مەتری دووەم بەکاربێنن وەک رێگای جێگرەوە، کامێراش لەسەر بەربەستەکان جێگیر دەکرێن، ھەر بارھەڵگرێک پێشێلکاری بکات رووبەڕووی سزادان دەبێتەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

قایمقامی دەربەندیخان چەند بڕیار و راسپاردەیەکی ئاڕاست...

قایمقامی دەربەندیخان چەند بڕیار و راسپاردەیەکی ئاڕاستەی شارەوانی قەزاکە کرد