دوو برینداریش هەیە

بەتاڵکردنى سوتەمەنى لە تانکییەک تەقینەوەى لێکەوتەوە و دوو کەسى کوشت

964+

هێڤى دێوالى- دهۆک

درەنگانی شەوی رابردوو لە یەکێک لە کارگەکانی سووتەمەنی لە کۆمەڵگەی کواشێی سەر بە قەزای سێمێل، تانکیەکى سووتەمەنی تەقییەوە و بەهۆیەوە دوو گەنج گیانیان لەدەستدا و دوو برینداریش هەیە.

بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک بە 964ـی راگەیاند، “درەنگانی شەوی رابردوو ئاگادارکراینەوە لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە کارگەیەکی سووتەمەنی لە کواشێ، کە لە کاتى بەتاڵکردنەوەی سووتەمەنی لە تانکەرێک بۆ ناو ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر، تەقینەوە روویداوە”.

وتیشی، “بەداخەوە لە ئەنجامی رووداوەکەدا دوو کەس بە ناوەکانی ‘مەسعود حسێن’ تەمەن 23 ساڵ و ‘قەیدار دیندار’ تەمەن 19 ساڵ، گیانیان لەدەستداوە، هەروەها دوو کەسیش بەناوەکانى هەن کە رێژەى سووتانى یەکێکیان 85%ـە و ئەوەى تر 15%”.

کومەڵگەی کواشی دەکەوێتە سنووری قەزای سێمێل لەپارێزگای دهۆک.

پێداچوونەوە؛ وریا فەتاح

تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی هەولێر روویداوە و گیان لەدەس...

تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی هەولێر روویداوە و گیان لەدەستدان و بریندار هەیە