خه‌ڵكی رۆژئاوایه
لە هەولێر ژنێک ئۆتۆمبێل لێیدا و گیانی لەدەست دا
964+
ده‌شتی عارف – هه‌ولێر
لەسەر شەقامی 100 مەتری هەولێر ئێستا ئۆتۆمبێل له ژنێكی خه‌ڵكی رۆژئاوایداو و دەستبەجێ گیانی له‌ده‌ست دا.
دكتۆر ئارام نه‌جات، له پزیشكی دادی هەولێر به 964ـی وت، ژنه‌كه ته‌مه‌نی 47 ساڵه و خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستانه و كه گه‌یەندرابووه نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدابوو،.
وتیشی، هۆکاری مردنەکەی ئەوەبوو ئۆتۆمبێلێک لێدابوو، ئێستا توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی ده‌كرێت و دواتر راده‌ستی خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه.
رووداوەکە لەسەر شەقامی 100مەتری و بە دیاریکراوی بەرامبەر بەنزینخانەی رزگاری بووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی