"لە ناوقەدەوە شکاوە"

پردەکەی کاولۆکان وا بەئاسانی ناچێتەوە سەرپێ و ئەمڕۆش چاک نابێتەوە

964+

ئاکام غەفور – سۆران

پردەکەی کاولۆکان وا بەئاسانی ناچێتەوە سەرپێ و ئەمڕۆش چاک نابێتەوە، بەڵام تیمەکان قۆلیان لێ هەڵماڵیوە، دەستیان بەکارکردن لەسەری کردووە و هەموو هەوڵێک دەدەن بەزوویی هاتوچۆ بەسەر پردەکەدا ئاسایی ببێتەوە.

پردی کاولۆکان لە رواندز داخرا

پردی کاولۆکان لە رواندز داخرا

دوێنێ شەممە 11.10.2025 پردی گەورەی کاولۆکان لەسەر رێگای رواندز – سۆران لە ناوقەدەوە درزی برد و چەند پلێتێکی داکەوتن و رێگاکە داخرا،  ئەو کات کاربەدەستانی رێگاوبانی سۆران وتیان، لە دوو رۆژدا کارەکانی چاکردنەوەی بە کۆتایی دێت، بەڵام ئەمڕۆ بۆیان دەرکەوتووە، کارەکە لەوە قورسترە کە بیریان لێ دەکردەوە، راگرێک لە ناوەڕاستی پردەکە شکاوە کە کێشی زیاتر لە تۆنێکە، بۆیە هەڵگرتن و گۆڕینی کارێکی زەحمەتە.

تیمەکانی چاککردنەوەی پردەکە دەڵێن، هۆکاری شکانی ئەو راگرە، بارهڵگرەکانن کە بەیەکەوە و لە یەک کاتدا بەسەر پردەکەدا تێدەپەڕن و مەجالی یەکتر نادەن، ئەمڕۆ لە هەولێرەوە پلێت و راگریان بۆ چووە و هەموو هەوڵێک دەدەن لە یەک دوو رۆژی داهاتوودا کارەکانیان تەواو بکەن و دواتر هاتوچۆ بەسەر پردەکەدا ئاسایی دەبێتەوە.

پردی گەورەی کاولۆکان لە داوێنی رواندزە و لەئێستادا کە داخراوە، رێگای جێگرەوە بۆ ئۆتۆمبێلی بچوک، دەبێ بچنەوە جوندیان کە لە نێوان سۆران – رواندزـدایە، بەڵام ئەو رێگایە بۆ بارهەڵگر کەڵکی نییە، بۆیە هاتوچۆی بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلی گەورە لەو شوێنە وەستاوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

رێگای رواندز – سۆران پەکی کەوت؛ پردەکەی کاولۆکان سبەی ...

رێگای رواندز – سۆران پەکی کەوت؛ پردەکەی کاولۆکان سبەی چاک دەبێتەوە