بۆ ماوه‌ى سێ هه‌فته
مۆزەخانەی هەولێر نۆژه‌نده‌كرێته‌وه و ده‌ڵێت جارێ كه‌س سه‌ردانمان نه‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
مۆزەخانەی شارستانیی هەولێر، ئاگادارییەکى بڵاوكردووه‌ته‌وه و داوا له‌هه‌موو لایه‌ك ده‌كات جارێ سه‌ردانیان نه‌كه‌ن، چونكه خه‌ریكی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ن.
به‌پێی راگه‌یەندراوێك، مۆزه‌خانه‌كه ئاگاداری تەواوی قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکان و گروپه گەشتیارییەکان و میوانانی ناوخۆى كردووه‌ته‌وه، بەهۆی نۆژەنکردنەوەی بەشێک لە بیناكه‌یان، بۆ ماوەی سێ هەفتە ناتوانن پێشوازیان لێبكه‌ن.
له سبه‌ینێ 12.11.2025 تاوه‌كو 2.11.2025 كارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه‌ى تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، لەگەڵ تەواوبوونی کارەکانی نۆژەنکردنەوە، دەرگای مۆزەخانە بە رووی سەردانیکاراندا دەکرێتەوە.