به‌ردى بناغه‌ى دانا

حكومه‌تى عێراق فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ ته‌له‌عفه‌ر دروست ده‌كات

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

حكومه‌تى عێراق فڕۆكه‌خانه‌یه‌كى سه‌ربازى له‌ قه‌زاى ته‌له‌عفه‌رى سه‌ر به‌ پارێزگاى نه‌ینه‌وا دروست ده‌كات و ئه‌مڕۆ وه‌زیری به‌رگرى به‌ردى بناغه‌كه‌ى دانا.

به‌پێی راگیه‌ندراوێكى وه‌زاره‌ته‌كه‌، كه‌ ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌،  دروستكردنى ئه‌م فڕۆكه‌خانیه‌ه‌ به‌ پاڵپشتیی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانییه‌.

وەزیری بەرگری ده‌ڵێت، ئه‌م فڕۆكه‌خانه‌یه‌ گرنگە و نوێنەرایەتی هەنگاوێكی گرنگە لە پرۆسەی ئاوەدانكردنەوەی پارێزگاری نەینەوا و پتەوكردنی تواناكانی.

ئاماژەی بەوەشكرد شاری تەله‌عفەر هێمای خۆڕاگری و قوربانیدان بووە، ئەمڕۆش لە سایەی هەوڵی گەلەكەی و هەوڵی دامودەزگاكانی دەوڵەتدا پێگەی خۆی وەردەگرێتەوە و سەرلەنوێ سەرهەڵدەداتەوە.

به‌قسه‌ى وه‌زیرى به‌رگرى، دروستكردنی فڕۆكەخانەكە نوێنەرایەتی خاڵی دەستپێكی نوێ دەكات بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری، كه‌ لەلایەن دەستی عێراقیی و بەپێی بەرزترین ستانداردی تەكنیكی و تەكنەلۆژی جێبەجێ دەكرێت.

ئه‌وشه‌ روونكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ فڕۆكەخانەی سەربازی ته‌لەعفەر ئامانجی بەرزكردنەوەی تواناكانی هێزە چەكدارەكانە و پاڵپشتی لۆجستیكی هێزە ئەمنییەكان لە سەرتاسەری ناوچەی بەرپرسیارێتی ده‌كات، جگە لەوەی بەشداری دەكات لە پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری و كردنەوەی ئاسۆی نوێ بۆ گواستنەوە و بازرگانی بۆ خەڵكی پارێزگاكە.

"تەنیا رەزامەندیی فڕۆكەوانیی نێودەوڵەتیی ماوە"

بەغداش رازیی بوو ناوی فڕۆكەخانەی سلێمانی بگۆڕدرێت

بەغداش رازیی بوو ناوی فڕۆكەخانەی سلێمانی بگۆڕدرێت

فڕۆكەخانەی موسڵ كرایەوە

فڕۆكەخانەی موسڵ كرایەوە