منداڵه‌كه‌ى سه‌لامه‌ت ده‌رچوو
له هه‌ولێر نەشتەرگەرییەکی ئاڵۆزى منداڵبوون ئەنجامدرا و 45 بوتڵ خوێنی پێویست بوو
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
نەخۆشخانەی لە دایكبوونی هەولێر ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كى گه‌وره و ئاڵۆزیان بۆ ژنێك ئه‌نجامداوه، هه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ى سه‌ركه‌وتوو بووه و هه‌میش منداڵه‌كه‌ى سه‌لامه‌ت ده‌رچووه.
دوای ئەوەی نەخۆشێکی تەمەن 43 ساڵ سەردانی نەخۆشخانەکە دەکات، دوای ئەنجامدانی پشکنینەکان دەرکەوت وێلاشی لە پێش منداڵدانی بوو و چوو بووە ناومیزڵدانی، بەهۆی خوێنبەربوونی زۆر راستەخۆ رەوانەی ژووری نەشتەرگەری کرا.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، نەشتەرگەری منداڵبوون بۆ ژنه‌كه ئەنجامدرا و تواندرا منداڵەکەى بە سەلامەتی لە دایک ببێت، به‌ڵام به‌هۆى خوێنبه‌ربوونى زۆره‌وه نزیكه‌ى 45 بوتڵی خوێن لە لایەن بانکی خوێنی نەخۆشخانەکە، بۆ نه‌خۆشه‌كه دابین کرا.
ده‌شڵێت، لە ئێستادا نەخۆشەکە باری تەندروستی جێگیرە و منداڵەکەش سەلامەتە.