پزیشکێکی پسپۆڕی ژنان و منداڵبوون
“ئەو ژنانەی یەکەمجاریانە دەبنە دایک دەترسن لە منداڵبوونی سروشتی”
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
پزیشکێکی پسپۆڕی منداڵبوون و ژنان پێشنیار بۆ خانمان دەکات بەشێوازی سروشتی منداڵیان ببێت و دووربکەونەوە لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ منداڵ بوون.
خانزاد محەمەد، پزیشکی پسپۆڕی ژنان و منداڵبوون بە 964ـی وت، منداڵبوونی سروشتی پرۆسەیەکی ئاساییە و ترسی ناوێ، خانمان زووتر جەستەیان دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی.
وتیشی، ئێستا ئاسانکاری زۆر کراوە بۆ منداڵبوونی سروشتی و دایکان ئێستا دەتوانن لەناو بانیۆ و چەندین شێوازی تر دەتوانن منداڵیان ببێت.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر