وادەی دەستپێکردنی قەدەغەی راوە ماسی 15 رۆژ پێشخرا  

964+

مەجید بيتوێنی

جیاواز لەساڵانی رابردوو بەهۆی گونجاوی کەشوهەوا بۆ زاوزێی ماسی ئەمساڵ 15 ڕۆژ زووتر قەدەغەی راوی ماسی لە دەریاچە و رووبارەکان راگەیەندرا.

جەبار ئادەم، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی پشدەر بە 964ی راگەیاند، رۆژی هەینی 3ـی مانگی داهاتت قەدەغەی راوی ماسی دەستپێدەکات تاکو 16ـی حوزەیران بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی پشدەر، باس لەوەش دەکات هەرکەس سەرپێچی بکات ئەوا لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەکرێت و دەدرێتە دادگا و دادوەر بڕی سزاکەی دیاریدەکات.

بەپێی زانیارییەکانی دەست 964 کەوتووە، ساڵی رابردوو 131 راوچی لەسەر سەرپێچی دەستگیر کراون و درانە دادگا و دەستیش بەسەر کەرەستەکانی راوکردنیان گیرا بوو.

جەبار ئادەم، دەشڵێت: بۆ پاراستنی سامانی ماسی ساڵانە لە چەند ناوچەیەک خاڵێکی زۆری چاودێری بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی سەرپێچی دەکەن، دادەنێن.

ساڵانە لە 20ی ئازارەوە قەدەغەی راوە ماسی دەستپێدەکات، بەڵام بۆ ئەمساڵ بەهۆی زۆری زاوزێی ماسییەوە 15 رۆژ پێشخراوە و لە 5ـی ئازارەوە قەدەغەی راوەماسی دەستپێدەکات.

پێداچوونەوە: توانا نەقی