خانمێک لە فێستیڤاڵی هەڵشۆ
“شوێنێک نییە بەرهەمەكانمی لێ ساغ بکەمەوە”
+964
محەمەد خاكی – راپەڕین
یامورعومەر، بەشداربوویەکی فیستیڤاڵي ھەڵشۆیە بۆ كاری دەستی و بەرهەمی خۆماڵی، چەندین گوڵی جۆراوجۆری دروست كردووە، دەشڵێت بە ئۆنلاین بەرهەمەكانی خۆی ساغ دەكاتەوە.
یامور بۆ 964 دەڵێت، ئەم گوڵانە تەنیا لای من دەست دەکەون و لە چەند ماددەکەیەکی سادە دروستم کردوون.
دەشڵێت، “بەداخەوە هیچ شوێنێک نییە بۆ ئەوەی کارە دەستییەکانمانی لێ ساغ بکەمەوە و کەس پشتگیریمان ناکات، تەنیا لە رێگەی ئۆنلاینەوە کارە دەستییەکانم ساغ دەکەمەوە و دەیانفرۆشم”.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا