خورماتوو
بە رووداوی هاتوچۆ شۆفێری پیکابێک گیانی لەدەستدا
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە نزیک ناحیەی یەنگیجە لە خۆرئاوای قەزای خورماتوو کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بەسەختی برینداربوون.
ئیبراهیم خالد، ئیشکگر لە نەخۆشخانەی گشتی خورماتوو بە 964ـی وت، کەمێک پێش ئێستا تەرمێک و سێ بریندار گەیەندرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان و ئەوەی گیانی لەدەستداوە شۆفێری یەکێک لەو ئۆتۆمبێلانە بووە کە تووشی رووداوەکە بووە، دوای چارەسەری سەرەتایی بۆ سێ بریندارەکەی دیکە بەهۆی سەختی برینیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک کراون.
موئەیەد عەباس، بەڕێوەبەری هاتوچۆ دەرەکیەکان بە 964ـی وت، جۆری رووداوکە پێکدادان بووە لەنێوان پیکاب و کۆرلایەک، رووداوەکە لە نێوان ناحیەی یەنگیجە و ناوچەی زەرگە لەسنووری خورماتوو رویداوە و شۆفێرەکان بەهۆی خێرایەوە کۆنتڕۆڵیان لەدەستداوەو توشی پێکدادان بوون.
وتیشی، بەهۆی سەختی رووداوەکەوە دەستبەجێ شۆفێری ئۆتۆمبێل جۆری پیکابەکە گیانی لەدەستداوە و سێ کەسی دیکە لەهەردولا بەسەختی بریندابوون و سەرجەمیان دانشتووی خورماتوون و لێکوڵینەوەشیان لەرووداوەکە دەستپێکردووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی