پاتریارکی کلدانەکان لە عێراق و جیهان:
“كه‌سانى گه‌نده‌ڵ و خاوه‌ن گروپی چه‌كدار نوێنه‌رایه‌تى مه‌سیحییه‌كان ناكه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كلدانه‌كانى عێراق ره‌تیده‌كه‌نه‌وه كه مه‌سیحییه‌كان له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه نوێنه‌رایه‌تى بكرێن گه‌نده‌ڵن، یاخود گرپی چه‌كداریان هه‌یه و داگیركاریان له ناوچه‌كانى خۆیاندا كردووه و دووپاتیشیده‌كه‌نه‌وه كه قه‌بوڵ ناكه‌ن مه‌سیحییه‌كان بكرێنه سووته‌مه‌نى.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه کاردیناڵ لویس رافایل ساکۆ، پاتریارکی کلدانەکان لە عێراق و جیهان بڵاویكردووه‌ته‌وه، داوای لە عێراقییەکان بە گشتی و مەسیحییەکان بەتایبەتی کردووه، بە شێوەیەکی بەرفراوان بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن و دەنگ بەو کەسانە بدەن کە رێز لە فرەیی و فرەچەشنی ئایین و نەتەوەکان دەگرن.
جەختی کردووه‌تەوە، کە کڵێسا ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه كه “كه‌سانێك گەندەڵیەکانیان ئاشکرا بووە، یاخود گروپى چەکداریان هه‌یه و کۆنترۆڵی سەرچاوەکانیان دەکەن و زاڵن بەسەر شارۆچکەکانیان لە دەشتی نەینەوا، نوێنه‌رایه‌تى مه‌ىسیحییه‌كان ناكه‌ن”.
ده‌شڵێت “قبوڵی ناکەین کە پێکهاتەی مەسیحی ببێتە سووتەمەنی بۆ ئەم ئەکتەرە بیانیانە”.
پاتریارکی کلدانی عێراق و جیهان، ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، تەنیا مانگێک ماوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان، بانگەواز بۆ عێراقییەکان بە گشتی و مەسیحییەکان بە تایبەتی ده‌كات، بە شێوەیەکی بەرفراوان بەشداری بکەن و دەنگ بە شایستەترین کەسەکان بدەن بۆ خزمەتکردنی عێراقییەکان بەبێ جیاوازی، به‌تایبه‌تیش ئەوانەی بە توانا و دەستپاک و راستگۆن و رێز لە فرەیی و فرەچەشنی ئایین و نەتەوەکان دەگرن کە تایبەتمەندی عێراقن.
ره‌خنه‌ش له حكومه‌تى عێراق ده‌گرێت كه زیاتر لە 15 ساڵە لە پاراستنی مافی کەمینەکان و گرتنەبەری رێوشوێنی پابەندکەر بۆ دڵنیابوون لە دادپەروەرییان و پاراستنی نوێنەرایەتی و رۆڵیان، شکستی هێناوه.
ده‌شڵێت “مەسیحییەکان سەرەڕای برینەکانیان، به‌ڵام خۆیان رادەست ناکەن و بە پەرۆشەوە هەوڵدەدەن بۆ بەدەستهێنانی ئەم مافە دەستورییە کە گەرەنتی داهاتوویان دەکات، کەنیسەی کلدانیش خۆی نافرۆشێت و تەسلیمی نادادپەروەری نابێت و دڵسۆزییەکەی بۆ عێراق و خۆشەویستییەکەی بۆ عێراقییەکان بێ سنوور دەمێنێتەوە”.