وه‌ڵامێكه بۆ مونا یاقۆ
سێ كه‌نیسه‌ى دیارى كریستانه‌كان داوا ده‌كه‌ن عه‌نكاوه به پارێزراوى بمێنێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سه‌رۆكى سێ کەنیسەی جیاوازى کلدان و ئۆرسۆدۆکس و سریان به‌یه‌كه‌وه ئه‌وه ره‌تده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و بابه‌تانه‌ى له چه‌ند رۆژى رابردوو له‌سه‌ر عه‌نكاوه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌نه‌ته‌وه بتوانن له به‌ها و ره‌سانه‌یه‌تى ئه‌و شاره كه‌مبكه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى ئه‌م سێ كه‌نیسه‌یه وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه قسه‌كانى مونا یاقۆ كه له رۆژى 26.5.2025 له فه‌یسبووكه‌كه‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات كه هه‌ندێك ره‌فتار وایانكردووه عه‌نكاوه بشێوێنن و حاڵه‌تێكی نه‌رێنێ بۆ خه‌ڵكی شاره‌كه‌ش دروست بكات و بۆ ئه‌م به‌سته‌ش چه‌ند نموونه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه باس له بڵاوبونەوەى رەفتارى نا ئەخلاقى لە عەنکاوە ده‌كات.
دواى ئه‌وه‌ش لویس ساکۆ پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان رۆژى 8.6.2025 لە روونکردنەوەیەکدا تاڕاده‌یه‌ك پشتگیری له قسه‌كانى یاقۆ ده‌كات.
لەسەر ئه‌م بارودۆخه، سێ كه‌نیسیه‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا ده‌ڵێن، له چه‌ند رۆژى رابردوو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌ندێك بابه‌ت بڵاوكراونه‌ته‌وه وه‌كو هه‌وڵێك بۆ ناشیرینكردنى ناسنامه‌ى عه‌نكاوه‌ى خۆشه‌ویست.
ده‌ڵێن “ئێمه ده‌زانین گه‌نجه‌كانمان له عه‌نكاوه هه‌میشه كاریان له‌سه‌ر پاراستنى ره‌سانایه‌تى و به‌هاى عه‌نكاوه كردووه و ئێمه‌ش ئه‌وه به‌رز ده‌نرخێنین”.
داواكارن ئه‌م كێشه‌و گرفتانه دوور لە میدیاكان چاره‌سه‌ربكرێت بۆئه‌وه‌ى زیاتر كاریگه‌رى خراپ له‌سه‌ر عه‌نكاوه دروست نه‌كات.
روونکردنەوەکە ئیمزای مەترانی سەرۆکی ئەساقیفەی کلدانی هەولێرو سەرۆکی تایفەی سریان ئۆرسۆدۆکسی موسڵ و کەرکوک و هەرێم و سەرۆکی ئەساقیفەی سریان و کاسۆلیکی کوردستان و عێراقی لەسەرە، ئەوان بۆ خەڵکی شارەکەیان نوسیوە: عەنکاوە شاری بەخشندەیی و میواندۆستی و پێکەوە ژیانە، دەزانین خەمی گەنجەکان ئەوەیە رەسەنایەتی شارەکە بپارێزن، بەڵام داوا دەکەین پێش بڵاوکردنەوەی هەر بابەتێکی هەستیار دان بەخۆدا بگرن، با هەموومان وابکەین ناوی عەنکاوە و کەنیسە دوور بێت لەم پێکداهەڵپژانە.
رۆژی 26ی مانگی رابردوو مونا یاقۆ سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان نوسیبووى:
١- بڵاو بونەوەى رەفتارى نا ئەخلاقى لە شەقامەکانى عەینکاوەدا، بە شێوەیەکى رۆژانە، بە تایبەت لە دواى نیوە شەوەوە، لە لایەن خەڵکانێکى بێگانەوە کە خەڵکى ناوچەکە نین.
٢- زیادبونى ژمارەى هوتێلەکان بە شێوەیەکى چاوەڕوان نەکراو، کە لەگەل قەوارەى قەزاکەدا ناگونجێت، و هەروەها سەرپێچی رێنماییە کارپێکراوەکانە، بە تایبەتى هەندێکیان لە نێو گەڕەك و لە ناوچە نیشتەجێبووەکاندان. لە هەمووى خراپتر، هەندێکیان بۆ کارى بێڕەوشتانە بە کاردەهێنرێن.
٣- دەنگى بەرزى هۆڵەکانی ئاهەنگگێران، تا درەنگانی شەو، رێگری لە نەخۆش و خوێندکاران دەکات کە ژیانی ئاسایی خۆیان بژین و کەسانی دەوروبەری ئەو هۆڵانەش لە خەو بێبەش دەکات.
٤- هەندێك دیاردە پێشێلکارى نەریتی خەڵکی عەینکاوە دەکەن، وەکو جلوبەرگى ناشایستەى هەندێك لەو خەڵکانەى کە سەردانى عەینکاوە دەکەن.
٥- بڵاوبوونەوەی نائاسایی مەیخانە و مەساجخانە و یانە شەوانەکان بەتایبەتی کە هەندێکیان دەکەونە ناو ناوچە نیشتەجێبوونەکان، ئەمەش دانیشتوانی ناوچەکە ناڕەحەت دەکات و وایان لێدەکات هەست بە مەترسى بکەن بۆ کوڕ و کچەکانیان.
٦- زیادبوونی خاوەندارێتی موڵك لەلایەن کەسانی غەیرە مەسیحییەوە، لەڕێگەی فێڵى یاساییەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر دیمۆگرافیای ناوچەکە دەبێت و پێشێلکردنی بڕگەکانی دەستور و یاسایە.
تا ئێستا چەند گەڕەكێكی هەولێر و عەنکاوە بێ كارەبان
عەنکاوە وەک هەمو ساڵێک دەستی کرد بە ئامادەکاری بۆ سەری ساڵ
