دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا - وێنە؛ ماڵپەڕی پۆلیتیکۆ
لەبارەى ئاشتییەوە قسەى کرد
10 رۆژی داهاتوو بۆ ئێران یەکلاکەرەوەیە؛ ترەمپ ئەنجومەنی ئاشتیی بۆ غەزە دەستپێکرد
وریا فەتاح
دۆناڵد ترەمپ لەبەردەم سەرکردەی 40 وڵاتی جیهان رایگەیاند، رێکەوتن لەگەڵ ئێران ئاسان نییە، بەڵام هەوڵی بۆ دەدەن و 10 رۆژی داهاتوو بۆ ئەو بابەتە یەکلاکەرەوە دەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە واشنتنی پایتەختی ئەمەریکا یەکەم دانیشتنی “ئەنجومەنی ئاشتی” تایبەت بە دۆخی غەزە بە سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ دەستیپێکرد.
ترەمپ لە وٹارەکەیدا هەواڵێکی ناخۆشی بۆ حەماس پێبوو و وتی، “لەوە دەچێت حەماس دەستبەرداری چەک ببێت، ئەگەر پابەندیش نەبێت بە رێکەوتنەکەوە زەبری توندی بەردەکەوێت”.
سەبارەت بە ئاوەدانکردنەوەی غەزە، سەرۆکی ئەنجومەنەکە ئاشکرای کرد، چەند وڵاتێک بڕی 7 ملیار دۆلاریان بەخشیوە و ئامانجیان دەستەبەرکردنی ئایندەیەکی باشترە بۆ خەڵکی ئەو کەرتە.
بەشێکی دیکەی قسەکانی ترەمپ لە کۆبوونەوەکەدا:
“رێگە نادەین ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت”.
“تێچووی شەڕ چەندین بەرابەری تێچووی ئاشتییە”.
“ئەگەر پەیوەندیم بە سەرکردەکانی هیند و پاکستانەوە نەکردایە شەڕێکی گەورە دەقەوما”.
“مانگی چوار (نیسان) سەردانی چین دەکەم”.
“هەوڵ دەدەین کێشەی بەنداوەکەی نێوان میسر و ئەسیوبیا و کێشەکانی لوبنان چارەسەر بکەین”.