له هه‌ڵه‌بجه دیدارى هه‌ورامان ناسی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
“هەرگیز هەورامییەکان خانویان لەسەر زەوى کشتوکاڵی دروست نەکردووە”
964+
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
لە پارێزگای هەڵەبجە پێنجەمین دیداری هەورامان ناسی بەڕێوەدەچێت، نۆ توێژەر به توێژینەوەکانیان لە رۆژهەڵات و باشووری کوردستانەوە بەشدارى دیداره‌كه‌ن، پسپۆڕێكى ژینگه‌ش ده‌ڵێت “چیمه‌نتۆ گه‌ورترین باڵایه بۆ سروشت”.
د.کارزان عەبدوڵڵا، پسپۆری بواری ژینگەبوو، کە بە توێژینەوەیەک بەشداربوو، بۆ 964 باسی له شێوازی بیناسازی هەورامان كرد و ئه‌وه‌ى رونركده‌وه كه هه‌وارامییه‌كان له‌هونه‌رى بیناسازیدا ره‌چاوى ئه‌وه‌یان كردووه کە چۆن بتوانن زەوی لە گەرمبوون بپارێزێت.
وتیشی “ئەو کەرەستانەی ئێستا لە بیناسازیدا بەکاردێن کارەساتن بۆ ژینگە، بە تایبەت چیمەنتۆ کە خراپترین کەرەستەیە بۆ ژینگە و به‌ڵایه بۆ سروشت”.
به‌قسه‌ى ئه‌م توێژه‌ره هیچ یەک لەو کەرەستە مۆدێرنانەی کە ئێستا بۆ بیناسازی بەکارده‌هێندرێن جێگرەوەی ئەو شێوازە بیناسازییە کۆنانە نین کە پێشتر لە هەوراماندا بەکارهاتوون.
باس له‌وه‌شده‌كات كه هاورامییه‌كان هه‌رگیز خانوویان له‌سه‌ر شوێن و زه‌ویه كشتوكاڵییه‌كان دروست نه‌كردووه و تەنیاش بەردیان بۆ بنیاتنانی دیوارەکان بەکارهێناوه و لە بری گەچیش خۆڵ و کایان بەکارهێناوە.
دیداری هەورامان ناسی لەلایەن دامەزراوەی کەریمی عەلەکەوە ماوەی پێنج ساڵە سازدەکرێت، ساڵانە دەیان توێژەر لەبه‌شه‌كانى کوردستان به‌شدارى ده‌كه‌ن و دواتریش ئه‌و توێژینه‌وانه‌ى له دیداره‌كه باس ده‌كرێن، لە دووتوێی کتێبێک‌دا چاپ دەكرێن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن