ئەندۆمی و خواردنەوە گازییەکان دوو لە قه‌ده‌غه‌كراوەکانن
فرۆشتنى ده‌یان خۆراك لە فرۆشگای قوتابخانه‌كانى هه‌رێم قه‌ده‌غه كرا
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قایمقامیه‌تى رانیه لیستی ئه‌و خۆراکە رێگە پێنەدراوانهى بڵاوكرده‌وه كه نابێت له فرۆشگای قوتابخانه‌كان بفرۆشرێن، له‌ناویاندا ئەندۆمی و خواردنەوە گازییەکان هه‌ن.
به‌پێی نووسراوێك كه قایمقامیه‌تى رانیه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌م خۆراکه رێگهپێنهدراوانه ته‌نیا بۆ رانیه نییه، به‌ڵكو ته‌واوى دایەنگە، باخچەی منداڵان، قوتابخانە و پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە ده‌گرێته‌وه.
به‌پێی راگه‌یەندراوه‌كه، لیستی ئەو خۆراکانەی بڵاوکراوه‌ته‌وه، بە پێی بڕیاری وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان فرۆشتنیان لە فرۆشگای ناوەندەکانی خوێندن له‌هه‌رێمی كوردستان قەدەغە کراون.
خواردنه‌وه گازیی و وزه‌به‌خشه‌كان و جبسی ره‌نگدار به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه، له‌فه‌ى جگه‌ر، په‌تاته و قیمه، ئهندۆمى و گه‌نمه‌شامى ره‌نگدار، ئه‌زبه‌رى، چلوره، مۆته ئایس كریم، كێكی كرێمدار، بنیچشت، سماق، لیمۆندزى، مه‌ساسه به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه تەمهرهیندى، جگه‌ره و ڤه‌یپ و چه‌ره‌سی توێكڵدار، له‌و خۆراكه قهدهغهكراوانهن كه نابێت له فرۆشگا‌كان بفرۆشرێن.
چەند رۆژ پێش ئێستاش، قایمقامیەتی رانیە بڵاویکردەوە کە لیژنەکانیان دەستیان بەسەر 28 سێت خواردنەوەی وزەبەخش لەناو فرۆشگای چەند قوتابخانەیەکدا گرتووە و هەموویان لەناوبردووە.