کارکردنی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای دهۆک – وێنە؛ ئەرشیفی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای دهۆک
وێستگەیەکی کارەبا دەگۆڕن
کارەبای نیشتمانی ژمارەیەک گەڕەک و گوندی دهۆک دەکوژێتەوە
964+
شۆڕش قادری
لە کاتژمێر 9ـی بەیانی ئەمڕۆ تا کاتژمێر 2ـی دوانیوەڕۆ کارەبای نیشتمانی ژمارەیک گەڕەک و گوندی دهۆک دەکوژێتەوە.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای دهۆک، ئەمڕۆ پێنجشەممە 9.10.2025 تیمەکانیان کار لەسەر گۆڕینی وێستگەی 132 کەیڤی رۆژئاوا دەکەن و بەوهۆیەشەوە لە کاتژمێر 9ـی بەیانی تا 2ـی دوانیوەڕۆ، کارەبای نیشتمانی نەخۆشخانەکانی، دکتۆر غازی، شیلان، ژنان و منداڵبوون، و قوتابخانەی ئوردیخان و مزگەوتی مەلایین و هەروەها گوندەکانی زاوا و قەسارا و چەند شوێنێکی دیکەش دەکوژێتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ و دوای تەواوبوونی کاری تیمەکانیان، دەستبەجێ کارەبای ئەو شوێنانە هەڵدەکرێتەوە.