لە فولکەی پەری درەیا

بارھەڵگرێک بە بارێک مەشروبەوە وەرگەڕا؛ شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

کەمێک پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگر کە بە ئاڕاستەی قەزای دەربەندیخان رۆیشتووە، لە فولکەی پەری دەریا وەرگەڕاوە و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە.

سلێمان محەمەد قایمقامی قەزای دەربەندیخان بە 964ـی وت، “ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگری چوارتەنی، لە فولکەکەی پەریا دەریا خۆی بۆنەگیراوەتەوە و وەرگەڕاوە”.

“بارەکەی خواردنەوەی کحولی بووە و شاردویەتیەوە بە پلێتی ئاسن، بەڵام کە وەرگەڕاوە ئاشکرا بووە و پێدەچێت ویستبێتی بۆ ناوچەکانی خواروی عێراقی ببات”، سلێمان محەمەد وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، شۆفێرەکەی دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و بەنەتەوە عەرەبە تەمەنی نزیکەی 60 ساڵە.

پێشتریش چەند جارێک لەو شوێنە تانکەری نەوت و بارهەڵگر وەرگەڕاون و رووداوەکان، زیانی گیانی و ماددیان لێکەوەتووەتەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

شاره‌وانى ده‌ربه‌ندیخان خاوه‌ن بارهه‌ڵگرێكی پابه‌...

شاره‌وانى ده‌ربه‌ندیخان خاوه‌ن بارهه‌ڵگرێكی پابه‌ندكرد سه‌وزایی و شۆسته‌كان چاكبكاته‌وه‌

بارهەڵگرێک لە دەربەندیخان وەرگەڕا و شۆفێرەکەی بە سەخت...

بارهەڵگرێک لە دەربەندیخان وەرگەڕا و شۆفێرەکەی بە سەختی بریندارە