ئامارى نوسینگەی لەدایکبوون و مردن
له چه‌مچه‌ماڵ رۆژانه لانیكه‌م 10 بڕوانامه‌ى له دایكبوونى منداڵان دروستكراوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لە چه‌مچه‌ماڵ، نوسینگەیه‌كى تایبه‌ت به له‌دایکبوون و مردن هه‌یه كه سەر بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی قه‌زاكه‌یه ئامارى نۆ مانگى رابردووى ئه‌مساڵى كاره‌كانى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌رده‌كه‌وێت كه رۆژانه زیاتر لانیكه‌م 10 بڕوانامه‌ى له‌دایكبوونى منداڵانى ده‌ركردووه.
به‌پێی ئاماره‌كه، له‌م ماوه‌یه‌دا نۆ هه‌زار و 148 مامەڵەی هاوڵاتیان راییکردووە، كه زۆربه‌ى مامه‌ڵه‌كان تایبه‌ت بووه به دروستكردنى بڕوانامه‌ى له‌دایكبوونى منداڵان.
له‌ماوه‌ى نۆ مانگدا دوو هه‌زار و 425 بڕوانامه بۆ مناڵانى له‌دایكبووى نه‌خۆشخانه‌ى حكومى و 911 بڕوانامه‌ش بۆ مناڵی لەدایکبووی نەخۆشخانەی تایبەت كراوه.
چوار هه‌ازر و 639 سوره‌ت قه‌یدى له‌دایكبوون و مردن بۆ هاوڵاتیان كراوه و 158 بڕوانامه‌ى مردن بۆ نه‌خرشخانه‌كان و 45 دانه‌ش بۆ پزیشكى دادى كراوه.