دیمه‌نى دوو پزیشكى نه‌شته‌رگه‌رى منداڵبوون له نه‌خۆشخانه‌ى شێره‌ى نه‌قیب ... وێنه: راگه‌یاندنى نه‌خۆشخانه
له چه‌مچه‌ماڵیش زیاتر له 300 له‌دایكبوون هه‌بووه
مانگى رابردوو له گه‌رمیان رێژەی لەدایکبوونی کچان زیاتر بووە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به پێی دوو ئامارى جیاواز كه بۆ مانگى رابردوو بڵاوكراونه‌ته‌وه، له چه‌مچه‌ماڵ زیاتر له 300 منداڵ له دایكبوونه و له گه‌رمیانیش 244 منداڵ كه زیاتریان كچن.
به پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه نه‌خۆشخانه‌ى شێره‌ى نه‌قیب له سنوورى گه‌رمیان بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ست 964 كه‌وتووه، له ماوه‌ى مانگى 10ـى 2023، ژماره‌ى منداڵانى له‌دایكبوو له سنوورى ئه‌م ئیداره‌یه 224 منداڵ بووە.
130 منداڵ به‌شێوه‌ى سروشتى و 94 منداڵیش به‌شێوه‌ى نه‌شته‌رگه‌رى جۆراوجۆر له‌دایكبوون.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له ناو ئه‌و منداڵانه‌ى له مانگى رابردوودا له‌دایكبوونه 110 منداڵى كوڕ و 114 منداڵیش كچ بوونه.
مانگى رابردوو له سنوورى چه‌مچه‌ماڵیش 326 منداڵ له‌دایكبوونه.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه نەخۆشخانەی گشتی هۆشەنگ ئازاد له‌و قه‌زایه بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌ماوه مانگى رابردوودا 182 مناڵ بەشێوەی سروشتی و 144 منداڵیش به شێوه‌ى نەشتەرگەری له‌دایكبوونه.
به‌راورد به مانگى 9ـى 2023 ژماره له دایكبوونى منداڵان له سنوورى چه‌مچه‌ماڵ 25 منداڵ كه‌میكردووه.
ئاماره‌كه‌ى مانگى 9ـى 2023 له‌و نه‌خۆشخانه‌یه ئاماژه به له‌دایكبوونى 169 مناڵ بەشێوەی سروشتی و 182 منداڵیش به‌شێوه‌ى نەشتەرگەری كراوه.