"زۆرینه‌ى دایكه گه‌نجه‌كان نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه"
نه‌خۆشخانه‌ی لەدایکبوونی هه‌ولێر راپۆرت له‌سه‌ر “كه‌یسه ترسناكه‌كان” ئاماده ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
نه‌خۆشخانه‌ی ئافرەتان و له دایکبوونی هه‌ولێر، هه‌فتانه راپۆرتی زانستى له‌سه‌ر كه‌یسه جیاوازه‌كان ئاماده ده‌كات به‌ڵام زیاتر چاویان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسانه‌یه كه به “ترسناك و ده‌گمه‌ن”ناوى ده‌به‌ن.
به‌قسه‌ى د. مه‌هاباد سابیر سه‌رۆكى به‌شی ژنان له‌و نه‌خۆشخانه‌یه، كه‌یسه ترسناك و ده‌گمه‌نه‌كان زۆربه‌ى ئه‌و حاڵه‌تانه‌ن كه دایكه‌كان له‌رێگه‌ى نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه منداڵیان ده‌بێت و هه‌یانه پێویستى به خوێن و هه‌شیانه تووشی ته‌قینى منداڵدان بووه، هه‌یه فشارى خوێن و یاخود شه‌كره‌یان هه‌یه، ئه‌مه‌ش له‌كاتى نه‌شته‌رگه‌ریدا مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانى دایك و منداڵه‌كه‌ش دروست ده‌كات.
د. مه‌هاباد به 964ـى راگه‌یاند “سه‌ره‌ڕاى بوونى ئه‌م نه‌خۆشیانه‌ى سه‌ره‌وه له‌دایكه‌كان، زۆربه‌ى دایكه گه‌نجه‌كانیش نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه و له‌رێگه‌ى نه‌شته‌رگه‌ریشه‌وه منداڵیان ده‌بێت”.
ئاشكراى كرد، ئه‌م حاڵه‌ىته ترسناكانه له نه‌خۆشخانه‌كه‌یان روو له زیادبوونه، به‌جۆرێك هه‌فتانه دوو كه‌یسی ترسناك تۆمار ده‌كرێن، كه پێشتر به‌و شێوه‌یه نه‌بووه.
روونیشیكرده‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌موو مامه‌ڵه‌كردنه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌یسه ترسناكانه به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ حاڵه‌تێكى مردنى دایكه‌كان به‌هۆى منداڵبونه‌وه له نه‌خۆشخانه‌كه‌یان تۆمار نه‌كراوه.
سه‌رۆكى به‌شی ژنان له‌و نه‌خۆشخانه‌یه ده‌ڵێت، هه‌فتانه كه راپۆرتى زانستى له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسانه ئاماده ده‌كه‌ن دواتر له‌رێگه‌ى لیژنیه‌كی تایبه‌ته‌مكه‌نده هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاره‌كان و ئه‌و كه‌یسانه ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌كاتى ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رى كه‌مترین مه‌ترسی له‌سه‌ر یانى دایك و منداڵه‌كه‌ى هه‌بێت.
باسی له‌وه‌شكردووه ئێستا زۆربه‌ى حاڵه‌ته‌كانى منداڵبوون روو له نه‌خۆشخانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، به‌هۆى ئه‌وه‌ى تێچووى له‌دایكبوونى منداڵ له نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان زۆره.