لە هەولێڕ

پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئاوه‌ڕۆ دروست ده‌كرێت

+964

ژووریی هەواڵ

له‌ شه‌قامی 60 مەتری هەولێر نێوانی شەقامی 120 مەتری و شەقامی 150 مەتری، دەستكراوە بە دروستكردنی پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئاوه‌ڕۆ پڕۆژەکە لەلایەن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هەرێمی كوردستان سەرپەرشتی ده‌كرێت.

پارێزگای هەولێر رایگەیاند، پڕۆژەکە پێکدێت لە دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەی بە درێژایی شەقامەکە بە قەبارەی جیاواز و دروستکردنی ئاوەڕۆیەکی سەندوقی قەبارە 2.5 بە 2 م بە درێژایی 2400 مەتری لەگەڵ دروستکردن 4 ئاوبەری سەندوقی و 2 ئاوبەری لوولەیی بە قەبارەی جیاواز.

ئاماژە بەوەشکراوە، پڕۆژەکە لەلایەن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هەرێمی كوردستان سەرپەرشتی دەکرێت و بە زوترین کات کۆتایی پێ دێت.

15%ـی پرۆژەی دروستکردنی تۆڕی ئاوەڕۆی سندوقی گوندی خەلیف...

15%ـی پرۆژەی دروستکردنی تۆڕی ئاوەڕۆی سندوقی گوندی خەلیفاوا جێبەجێ کراوە