لە قوتابخانەکانی رانیە دەستبەسەر بڕێکی زۆر خواردنەوەی وزەبەخشدا گیرا - وێنە؛ قایمقامیەتی رانیە
28 سێت لەناوبران
لە قوتابخانەکانی رانیە دەستبەسەر بڕێکی زۆر خواردنەوەی وزەبەخشدا گیرا
964+
شۆڕش قادری
لە فرۆشگای بەشێک لە قوتابخانەکانی رانیە 28 سێت خواردنەوەی وزەبەخش دەستی بەسەرداگیرا و لەناوبران.
بەپێی راگەیەنراوێکی قایمقامیەتی رانیە، ئەمڕۆ سێشەممە 7.10.2025 لێژنە هاوبەشەکانیان بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین / بەشی دامودەزگا، هەڵمەتێکیان بۆ پشکنینی فرۆشگای قوتابخانەکان دەستپێکردووە.
لە هەڵمەتەکەدا دەستبەسەر 28 سێت خواردنەوەی گازی و وزەبەخشدا گیراوە و لەناویان بردووە.
بەپێی رێنمایی لێژنەی تایبەتمەند، فرۆشتنی هەموو جۆرە خواردنەوەیەکی وزەبەخش لەناو فرۆشگای قوتابخانەکان قەدەغەیە، چونکە لەسەر لەیبڵەکەی نووسراوە، تا تەمەنی 16 ساڵ رێپێدراو نییە.
ئەو جۆرە خواردنەوانە رێژەیەکی زۆر (شەکر و کاربۆهیدراتی) تێدایە و بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان، هۆکارێکە بۆ تووشبوون بە (شەکرە ، زەخت، نەخۆشی دڵ، کەم خەوی و نەمانی ئارەزووی خواردن، کلۆربوونی ددان و هتد…) هەروەها کاردەکاتە سەر گەشەی مێشک و نەخەوتن.
جگە لەوەش، زۆر خواردنەوەی وزەبەخشەکان کە زۆر جار بە “خواردنەوە ئێنێرژیدارەکان” ناسراون، لەلایەن منداڵانەوە لێکەوتەی تەندروستی جیاوازیان هەیە کە زۆربەیان نیگەرانکەرن.
بە گشتی، پێناسەی پزیشکی و تەندروستی پێشنیار دەکات کە منداڵان پێویستییان بەو وزە زیادەیەی کە لەو خواردنەوانەدا هەیە، نییە و دەبێت لەڕێی خواردن و خواردنەوە سروشتی و تەندروستەوە، وزە وەربگرن.