"ئەوەی بەکارینەهێنێت دوادەکەوێت"
د. نەوزاد باجگر هەندێک جار AI بەکاردەهێنێت
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
زیرەکی دەستکرد خۆی خزاندووەتە ناو ژیانی رۆژانەی مرۆڤەکان و د. نەوزاد باجگریش بەکاریدەهێنێ و دەڵێت، پێنج ساڵی تر ئەوەی نەزانێ AI بەکاربهێنێت، دوا دەکەوێ.
ئەمڕۆ سێشەممە 7.10.2025 پێشانگای هایتێکس بۆ تەکنەلۆجیا لە هەولێری پایتەخت کرایەوە و د. نەوزاد باجگر سەرۆکی زانکۆی جیهانـیش لەوێ بوو، پەیامنێری 964 چووە لای و سەبارەت بە بابەتە سەرنجڕاکێشەکانی ناو پێشانگاکە پرسیاری لێکرد، ئەو وتی، “تەکنەلۆجیا خۆی سەرنجە و دوایین ڤێرژنی تەکنەلۆجیاش AIـیە کە ئایندەی مرۆڤایەتییە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ فێربوونی خۆی، تاڕادەیەک AI بەکاردێنێت، چونکە تا پێنج ساڵی تر هەر کەس نەزانێت زیرەکی دەستکرد بەکاربهێنێت، پاشەکەوت دەبێ و لە ژیان دوادەکەوێت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری