موقەدەم کیفاح حەسەن 

وتەبێژی نوێی پۆلیسی هەولێر دەستبەکار بوو

توانا نەقی

دوای ماوەیەک لە نەبوونی وتەبێژ ئەمڕۆ وتەبێژی نوێی بەریوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر دەستبەکار بوو.

موقەدەم کیفاح حەسەن وتەبێژی نوێی پۆلیسی هەولێر بە 964ـی وت، دوو مانگە پۆلیس وتەبێژی نییە و ئەمڕۆ ئەوان وەک وتبێژ دەستبەکار بوون.

وتیشی، پێشترپۆستی ئەفسەری یان بەڕێوبەری بنکەی خانەقای هەولێری هەبووە و ئێستا ئەم ئەرکە نوێیەی پێسپێردراوە.

سەبارەت بە داواکاری 964 کە هەماهەنگ و هاوکاری رۆژنامەنوسان بن ئاماژەی بەوەکرد، بە پێی توانا هەوڵدەدەن هاوکار بن و زانیارییەکان بدەن بە رۆژنامەنوسان.