"زۆر پێشكەوتووە"

عێراق ئاسمانی بەهێز دەكات و سیستمێكی بەرگری دادەنێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

فەرماندەی بەرگریی ئاسمانیی عێراق لیوا موهەننەد غالب ئەسەدی ئاشكرای كرد، سیستەمێکی پێشکەوتووی بەرگریی ئاسمانی لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا دەگاتە عێراق، کە توانای رووبەڕووبوونەوەی ئامانجە ئاڵۆزەکانی وەک فڕۆکەی هەیە، هەروەها لە ژێر بارودۆخی جەنگی ئەلیکترۆنیدا کار بکات.

لیوا ئەسەدی ئەمڕۆ دووشەممە 6.10.2025 بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: “سیستمێکی مووشەکیی بەرگریی ئاسمانی زۆر پێشکەوتوو لە چارەگی یەکەمی ساڵی داهاتوو دەگاتە دەستمان و توانای پێشکەوتوو بۆ فەرماندەیی بەرگریی ئاسمانی دابین دەکات، کە وای لێدەکات بتوانێت بەشێکی زۆر لە كار و ئەرکەکانی جێبەجێ بکات”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “سیستمەکە زۆر پێشکەوتوو دەبێت، توانای بەرەنگاربوونەوەی ئامانجەکانی وەک فڕۆکە و ئامانجە ئاسمانییە جۆراوجۆرەکانی دیکەی دەبێت، هەروەها توانای کارکردنی دەبێت لە ژێر بارودۆخی پێشکەوتووی جەنگی ئەلیکترۆنیدا”.

عێراق گرفتی لە کەمی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی هەیە

عێراق گرفتی لە کەمی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی هەیە