ره‌ققه و حه‌سه‌كه لە دەرەوەی هەڵبژاردنەکە بوون
سوریا ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ى راگه‌یاند
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی سوریا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌نجامی كۆتایی فه‌رمی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێی گه‌لی راگه‌یاند، كه یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنه له سه‌رده‌می ئه‌حمه‌د شه‌رع سوریا بۆ قۆناغی راگوزه‌ر له دوای رووخانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د.
به‌پێی راپۆرتێكى لیژنه‌ى باڵا، له حه‌له‌ب و ده‌وروبه‌ری 30 كاندید سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه، 10 كاندید له پارێزگای دیمه‌شق و 12 له ده‌وروبه‌ری، 12 كه‌س له پارێزگای ئیدلب و ده‌وروبه‌ری ئه‌ندامێتیان له ئه‌نجومه‌نی گه‌ل به‌ده‌ستهێنا.
له حومس و ده‌وروبه‌ری 12 كاندید، له حه‌ما و ده‌وروبه‌ری 12 كاندید و له لازقیه و ته‌ڕتوس 12 كاندید كورسییان به‌ده‌ستهێنا.
شه‌ش كاندید له پارێزگای درعا و ده‌وروبه‌ری و سێ كاندید ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌نیان له پارێزگای قونه‌یتره و 10 كاندید كورسییان له پارێزگای دێره‌زۆر و ده‌وروبه‌ری به‌ده‌ستهێناوه.
لیژنه باڵاكه‌ى هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌ى روونكردووه‌ته‌وه، كه شوێنی ده‌نگدان جگه له ره‌ققه و حه‌سه‌كه و سوه‌یدا، له زۆربه‌ی پارێزگاكان ده‌ستنیشان كراون، كه لیژنه‌كه له كۆتایی مانگی ئابی ئه‌مساڵ بڕیاریدا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌و ناوچانه دوابخرێت تا ئه‌وكاته‌ی هه‌لومه‌رجی گونجاو و كه‌شێكی سه‌لامه‌ت فه‌راهه‌م ده‌كرێت.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار كه‌س به‌شدارییان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌ماندا كرد، دوای ئه‌وه‌ی زیاتر له هه‌زار و 500 كاندید كه ته‌نیا 14% یان ژن بوون، كێبڕكێیان كرد بۆ ئه‌ندامێتی له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا، كه ماوه‌ی 30 مانگ ماوه‌ی كاركردنیان نوێده‌كرێته‌وه.
پێكهێنانی په‌رله‌مانی داهاتووی سوریا له‌سه‌ر بنه‌مای میكانیزمێك ده‌بێت كه له جاڕنامه‌ی ده‌ستوردا دیاریكراوه، نه‌ك له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی راسته‌وخۆی جه‌ماوه‌رییه‌وه، به‌پێی ئه‌م میكانیزمه، دوو له‌سه‌ر سێی په‌رله‌مانی 210 ئه‌ندام له‌لایه‌ن ناوچه‌كانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن كه له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی باڵاتره‌وه پێكهێنراون، به‌شێكیشی له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری سوریاوه ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
پێویسته بگوترێت، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له پارێزگاكانی ره‌ققه و حه‌سه‌كه كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)ه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن له‌گه‌ڵ پارێزگای سوه‌یدا ئه‌نجام نه‌درا.