"ئه‌ندامانی داواكاری گشتی به دادوه‌ر هه‌ژمار ده‌كرێن"
سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی هه‌رێم روونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ رای گشتى بڵاوكرده‌وه:
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
داواكاری گشتیی هه‌رێم دووپاتیده‌كاته‌وه، كه سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی داواكاری گشتی به دادوه‌ر هه‌ژمار ده‌كرێن و ئه‌ركه دادوه‌رییه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت، “هه‌ر نادیده‌گرتنێك بۆ ئه‌رك و رۆڵی گرنگی دادوه‌رانمان و پێشێلكردنی ده‌قه یاساییه ئاماژه‌پێكراوه‌كان”.
سه‌رۆكایه‌تری داواكاری گشتیی هه‌رێم له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، “سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتی وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له هه‌رێم جه‌ختده‌كاته‌وه له‌وه‌ی، كه دادوه‌رانی داواكاریی گشتی به‌شێكی ره‌سه‌ن و گرنگ و كاران له خێزانی دادوه‌ری له كوردستان و له عێراق”.
ئه‌وه‌ى داواكارى گشتى باسی ده‌كات به‌پێی مادده‌ی 89 له ده‌ستوری عێراقی فیدڕاڵ و ده‌قی مادده‌ی یه‌كه‌م له یاسای پاشكۆی یاسای داواكاری گشتی ژماره 18ی ساڵی 2007 كه له په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ده‌رچوه.
به‌پیچی ئه‌م یاسایه‌ى سه‌ره‌وه (ئه‌ندامانی داواكاری گشتی ئه‌وانه‌ی له خزمه‌تكردندا به‌رده‌وامن به‌پێی پله و پۆلین و كۆنی ئه‌و پۆسته‌ی تێیدان، له كاتی ده‌رچونی ئه‌م یاسایه به دادوه‌ر ده‌ژمێردرێن، هه‌مان ئه‌و حوكمانه‌ی به‌سه‌ر دادوه‌راندا پیاده ده‌كرێت ده‌یانگرێته‌وه و هه‌مو ماف و تایبه‌تكاریه‌كانی دادوه‌رانیش ده‌یانگرێته‌وه).
باس له‌وه‌ده‌كات، ئه‌ندامانی داواكاری گشتی به دادوه‌ر هه‌ژمار ده‌كرێن له رووی ناونیشان و ئینتمایان بۆ خێزانی دادوه‌ری كه هه‌مان بنه‌ما و رێسای دادوه‌ران له‌سه‌ریان پیاده ده‌كرێت هه‌ر له دامه‌زراندنیان كه هه‌ردووكیان ده‌بێت ده‌رچوی په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری بن تاوه‌كو خانه‌نشینكردنیان و هه‌موو مادده و بڕگه‌كانی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ژماره 23ی ساڵی 2007 له‌سه‌ریان جێبه‌جێده‌كرێت.
سه‌رۆكایه‌تی داواكارى گشتى هه‌رێم، به نیگه‌رانیه‌وه بۆ هه‌ر نادیده‌گرتنێك بۆ ئه‌رك و رۆڵی گرنگی دادوه‌ران و پێشێلكردنی ده‌قه یاساییه ئاماژه‌پێكراوه‌كانی سه‌ره‌وه ده‌ڕوانێت كه له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچون چ به نوسراو یاخود رونكردنه‌وه یاخود لێدوان كه له‌لایه‌ن هه‌ر لایه‌نێك ده‌ربچێت و ده‌ڵێت “پێویست ده‌كات هه‌مولایه‌كمان رێز له یاسا به‌ركاره‌كان بگرین و پابه‌ندیان بین”.
رۆژی 3.10.2025 سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی رایگه‌یاندبوو، كه کەسێک بەناوی (ناز نوری عارف) بۆ “خۆدەرخستن خۆی” بە (حاکم ناز) لە کەناڵ و سایتەکان ناوزەد دەکات و بەپێی حەزی خۆی و چۆنی پێخۆشە “سیناریۆ دادەڕێژێت و كەیس دروست دەكات و سوکایەتی بەدامەزراوەی دادوەری و دامەزراوەکانی تر دەکات” و هەستی ناسکی خەڵک دەوروژێنێت، گوایە دادوەر بووە و وازی هێناوە، ده‌شڵێت، “ئەو کەسە هیچ کاتێک دادوەر نەبووە و لەسەر سەکۆی دادوەری دانەنیشتوە و لەتەمەنیدا دادوەریی نێوان دو کەسی نەکردوە”.
"دادوەر و ئەندامانی داواكاری گشتی لە تەمەنی 65 ساڵی خانەنشین دەبن"