گەرمیان دێتەوە خانەی سییەکان

کەشەکە کەمێک فێنکتر دەبێ و گەرما دوو پلەیەک دادەبەزێ

شۆڕش قادری

بۆ ئەم دوو رۆژەش ئاسمان ساف و ساماڵ دەبێت، بەڵام کەشەکە کەمێک فێنکتر دەبێ و پلەی گەرما دوو پلەیەک دادەبەزێ.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، ئەمڕۆ دووشەممە 6.10.2025  ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و کەشەکە تاڕادەیەک هاوشێوە دوێنێ دەبێت و گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێت.

بۆ سبەی سێشەممەش ئاسمان بە ساف و روونی دەمێنێتەوە، بەڵام پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلە دادەبەزێ و گەرمیانـیش دێتەوە خانەی سییەکان.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ؛

هەولێر: 35 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 34 پلەی سیلیزی

دهۆک: 34 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 35 پلەی سیلیزی

ئامێدی: 32 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 35 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 36 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 34 پلەی سیلیزی

سۆران: 34 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 24 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 39 پلەی سیلیزی

ئەم دوو رۆژە کەس سەر لە کەشوهەوا دەرناکات

ئەم دوو رۆژە کەس سەر لە کەشوهەوا دەرناکات