دۆناڵد ترەمپ
مەسەلە چییە؟
ترەمپ: دوو رۆژی دیكە هەموو شتێک دەردەکەوێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ دووپاتیکردەوە، رێککەوتنی غەززە رێککەوتنێکی گەورەیە و ئاماژەی بەوەش دا دانوستانەکان زۆر بە باشی بەرەوپێش دەچن.
ترەمپ لە لێدوانەکانیدا ئەمڕۆ یەکشەممە 5.10.2025 روونیکردەوە، “رێککەوتنی غەززە مامەڵەیەکی شكۆدارە”، وتیشی، “ئازادکردنی بارمتەکان زۆر بە زوویی ئەنجام دەدرێت، لەکاتێکدا هێشتا دانوستانەکان بەردەوامن، دوو رۆژی داهاتووش ئاشکرای دەکات کە چۆن کارەکان بەرەوپێش دەچن”.
ترەمپ دەڵێت، “رەنگە هەندێک گۆڕانکاری لە پلانی غەززەدا هەبێت، کە ئامانج لێی گەیشتن بە ئاشتییە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا”.
هەینیی رابردوو 3.10.2025 سەرۆكی ئەمریكا دوامۆڵەتی دایە بزووتنەوەی حەماس بۆ رازیبوون لە مەرجەكانی ئاگربەست و وەستاندنی شەڕ، كە ئەمڕۆ یەكشەممە بوو، بەڵام هەر شەوی هەینیی رابردوو حەماس بە راگەیاندراوێك رازیی بوونی خۆی راگەیاند.