حكومەت به‌فه‌رمى جەژن و بۆنەكانی دیاریی كرد

له‌ سوریا جەژنی نەورۆز نه‌ما و 21ـى ئاداریش بۆ رۆژی دایک دیاریكراوە

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى سوریا به‌مه‌رسومێكی كۆمارى جه‌ژن و بۆنه‌كانى له‌ وڵاته‌كه‌ى دیاریكرد، به‌پێی مه‌رسوومه‌كه‌، له‌ جێگه‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆز له‌ 21ـى ئادار رۆژى دایكی دیاریكردووه‌.

مەرسومەكە له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د شه‌رع واژۆ كراوه‌، تیایدا رۆژی هەشتی كانوونی یەكەم، وەكو جەژنی ئازادكردنی سوریا دانراوە، هەمان ئەو رۆژەی كۆتایی بە رژێمی پێشووی سوریا بە سەرۆكایەتی بەشار ئەسەد هات.

پێشتر، له‌ مانگى نیسانى ئه‌مساڵ له‌ كۆنفڕانسی یه‌كێتی ریزه‌كانى كورد له‌ سووریا كه‌ له‌ شارى قامیشلۆ به‌ڕێوه‌چوو، به‌ فه‌رمی داواكرابوو كه‌ رۆژی 21ـی ئادار وەك جەژنێكی فەرمی لە سوریا و رۆژی 12ـی ئادار وەكو ساڵیادی بیرهێنانەوەی “راپەڕینی قامیشلۆ” بناسرێن، به‌ڵام به‌پێی ئه‌م مه‌رسوومه‌ هیچ یه‌كێك له‌وانه‌ى تێدا نییه‌.

هەر نەورۆز نا لە هەنجیریش نمونەیە

هەر نەورۆز نا لە هەنجیریش نمونەیە